بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سابرین نیوز ڕایگەیاندووە کە لە ئاکامی هێرشی ڕۆکێتی سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە پارێزگای ئەنبار ئەفسەرێک و دوو سەربازی ئەو وڵاتە کوژراون.
ڕاشیگەیاندووە کە کوژراوەکان بە فڕۆکەیەکی سەربازی براونەتە بنکەی عەلی سالم لە کوێت و لەوێشەوە بۆ فرانکفۆرتی ئەڵمانیا دەگوازرێنەوە.
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە لەو هێرشەدا ژمارەیەکی دیکە لە هێزەکانی ئەمریکا بریندار کراون./.