بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەسەن ڕۆحانی وتی: ڕێکەوتنی ناوەکی بە هیچ شێوازێک وتووێژی لە سەر ناکرێتەوە و تەنیا ڕێگای پاراستنیشی هەڵگرتنی گەمارۆکانی ئەمریکایە.
ناوبراو وتی کە لە دەستدانی دەرفەتەکان بۆ چالاککردنەوەی ئەو ڕێکەوتنە تەنیا هەلومەرجەکە دژوارتر دەکات.
سەرۆک کۆماری ئێران وتی کە هاوکارییەکانی تاران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی بەردەوامە و ئێمە هیچ کات لە ڕێکەوتنی ناوەکی نەکشاینەتەوە.
حەسەن ڕۆحانی هەنگاوەکانی ئێرانی بۆ هەڵپەساردنی بەشێک لە بەڵێنەکانی خۆی لە بەرامبەر جێبەجێنەکردنی بەڵێنەکانی ئەمریکا و یەکێتی ئەورووپا ناو برد و وتی کە ئەو لایەنانە بەڵێنەکانیان جێبەجێ بکەن ئێرانیش بە هەمان شێوە هەنگاو دەنێت./.