بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی ڕەبیعی وتی کە قورسترین سزای ئابوری، سیاسی، سەربازی و … لە لایەن دوناڵد ترەمپەوە لە دژی گەل و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو جێبەجێ کرا.
ناوبراو وتی: بەرپرسانی حکومەتی نوێی ئەمریکا و سەرجەم چاودێران و شرۆڤەکارانی نێودەوڵەتی دانیان بەوەدا ناوە کە سیاسەتی زیاترکردنی گوشارەکان لە دژی ئێران شکستی هێناوە.
وتەبێژی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: لە ئێستادا گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی تەنیا ڕێگای بەردەم دەسەڵاتدارانی کۆشکی سپییە.
ڕەبیعی وتی: ئێمە بە درێژایی ئەو چوار ساڵە لە سەر بەڵێنی خۆمان ماینەوە و ئێستا نۆرەی ئەمریکایە کە درووشمی گەڕانەوەی بۆ جیهان بە نەهێشتنی گەمارۆ زاڵمانە و دژە مرۆڤانەکان بسەلمێنێت.
وتیشی کە پێشنیاری سێ وڵاتی ئەورووپی بۆ کۆبوونەوەی نافەرمی وڵاتانی 1+5 دەستپێشخەرییەک بوو بەڵام بە هۆی لێدوانی نەشیاوی بەرپرسانی ئەمریکا لە لایەن ئێرانەوە لەم قۆناغەدا ڕەتکرایەوە./.