بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەلکساندر گرۆشکۆ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی کە مۆسکۆ سزاکانی ئەم دواییەی یەکێتی ئەورووپا هاوپەیوەند بە دۆسیەی ئەلکسی ناڤاڵنی بێ وەڵام ناهێڵێتەوە.
ناوبراو وتی کە ئەو بڕیارەی یەکێتی ئەورووپا جێی سەرسوڕمان نییە بەڵام ئێمە کاردانەوەی پێویستمان دەبێت.
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی کە بڕیارەکەی یەکێتی ئەورووپا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لاواز دەکات.
یەکێتی ئەورووپا لە سەر دۆسیەی نەیارەکەی حکومەتی ڤیلادیمیر پوتین، سزای بە سەر چوار بەرپرسی ڕووسیادا سەپاندووە کە بە پێی ئەو سزایەش ئەوان ناتوانن سەردانی هەر 27 وڵاتەکەی یەکێتی ئەورووپا بکەن./.