بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاوپەیمانی فەتح ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی هێرشەکەی ئەم دواییەی ئەمریکای کرد بۆ سەر پێگەی هێزەکانی حەشدی شەعبی و وێڕای داوای دەرکردنی هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی، داوای لە حکومەتی عێراقیش کردووە لە بەرامبەر تاوانی ئەمریکییەکان پاڵپشتی لە حەشدی شەعبی بکات.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە هێزەکانی حەشدی شەعبی لە سنورەکانی عێراق و سوریا کەوتنە بەر تاوانی هێرشی ئەمریکییەکان، بە بێ ئەوەی کە پاساوێکیان بۆ ئەم تاوانە هەبێت، بە تایبەت ئەوەی کە تا ئێستا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە هێرشەکەی هەولێر و ناوچەی سەوز ڕوون نەبووەتەوە، ئەم تاوانەش پیشان دەدات کە هێزەکان و سیاسەتی ئەمریکا ناگۆڕدرێن، هەرچەندە کە حکومەتەکان لە کۆشکی سپی تووشی گۆڕانکاری ببن.
هاوپەیمانی فەتح لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە هیچ بژاردەیەک بۆ پاڵپشتی لە خوێنی ڕۆڵەکانی عێراق لە حەشدی شەعبی نەماوە بەدەر لە دەرکردنی هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی نەبێت، ئەو هاوپەیمانییەی کە لە شەڕی دژ بە داعش پەنای هێناوەتە شەڕی دژ بە حەشدی شەعبی.
فەتح هەروەها داوای لە لایەنە عێراقییەکان کردووە کە بۆ پاڵپشتی لە دەسەڵات و سەروەری وڵاتەکەیان هەڵوێستێکی یەکگرتوویان هەبێت.
هەروەها داواش لە دەزگای دادی عێراق کراوە کە هەنگاوی پێویست و ئامادەکاری تەواو بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لە دژی ئەمریکییەکان بە ئامانجی پاراستنی مافی هێزەکانی حەشدی شەعبی جێبەجێ بکرێت./.