جام کوردی:
هه‌واڵده‌ری ئاسۆشێتدپرێس له ڕاپۆرتێکدا ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که ئه‌مریکا بۆ چاره‌سه‌ربوونی قه‌یرانی سوریا، وتووێژی سه‌ربازی له گه‌ڵ ئێران ده‌ست پێ بکات.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاسۆشێتدپرێس له ڕاپۆرته‌که‌یدا ڕایگه‌یاندووه: پاش ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی و ئاڵ و گۆڕی به‌ندکراوان، ڕه‌نگه دوو وڵات له سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره‌ش دانوستانه‌کانی نێوانیان ده‌ست پێ بکه‌ن.
له‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه: ئێران یه‌ک له‌و وڵاتانه‌یه که به‌شداری له دانوستانه‌کانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سوریا ده‌کات، به‌ڵام بۆ ئیداره‌ی ئۆباما، ئێران وه‌ک وڵاتانی دیکه‌ی به‌شداربووی دانوستانه‌کان نییه.
به‌رپرسانی ئه‌مریکا جه‌ختیان له‌وه کردووه‌ته‌وه که به‌شداری ئێران له دانوستانه‌کان به مانای هاوکاری و پێکه‌وه‌بوون له بواری سه‌ربازی نێوان دوو وڵات‌دا نییه.
وتووێژه‌کانی ژنێڤ تا ئێستا ڕواڵه‌تی سه‌ربازیی هه‌یه و ئه‌مه‌ش کێشه‌ی بۆ شاندی ئه‌مریکی خوڵقاندووه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌وان پێویسته سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی جێبه‌جێ کردنی ئاگربه‌ست، پاراستنی نه‌یارانی سوریا له به‌رامبه‌ر هێرشه‌کان، دیاری کردنی خاڵه‌کانی تایبه‌ت به پێشێل کردنی ئاگربه‌ست و کاردانه‌وه‌کانی له گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێرانی به وردی وتووێژ بکه‌ن.
له‌م وتووێژانه‌دا ئێران ده‌توانێت به‌هێزه‌وه به‌شدار بێت و وه‌ک وڵاتانی دیکه، مافی ڤیتۆی هه‌یه. جۆن کربی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا وتی: جێبه‌جێ کردنی ئاگربه‌ست له نێوان لایه‌نه‌کان، پێویستی به به‌شداری لایه‌نه کاریگه‌ره‌کانی شه‌ڕی سوریا هه‌یه و ئه‌مه ئێرانیش له خۆ ده‌گرێت، ئه‌ڵبه‌ت به مانای هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی ئێمه له گه‌ڵ تاران نییه.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: ئێران به پاڵپشتی له ئه‌سه‌د و حیزبووڵا ڕۆڵی کاریگه‌ری له قه‌یرانی سوریا هه‌یه. وتیشی: واشنتن پێی وایه بۆ گه‌یشتن به ئاشتی له سوریا، پێویسته وتووێژه‌کان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان له خۆ بگرێت.