جام کوردی:
وه‌زیری ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی عه‌ره‌بستان هه‌واڵی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند که که‌ناڵه‌کانی تایبه‌ت به هه‌واڵی ئه‌م وڵاته ده‌بنه دامه‌زراوه‌یه‌کی میدیایی و به‌رنامه‌کانیان به زمانه‌کانی ئینلیزی، فارسی و ئۆردوو بڵاو ده‌بێته‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له ڕۆژنامه‌ی الوطن، عادڵ ئه‌لتۆره‌یفی له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی وه‌زیرانی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی وڵاتانی ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداوی فارس له ڕیاز، وتی: بۆ مسۆگه‌ربوونی ئه‌م ئامانجه، مه‌شق و ڕاهێنان به گه‌نجانی عه‌ره‌بستانی ده‌کرێت.
ئه‌لتۆره‌یفی له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له گه‌ڵ عه‌بدوله‌تیف ئه‌لزیانی سکرتێری گشتی ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداوی فارس ڕایگه‌یاند: که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فزیۆنی ناوخۆیی عه‌ره‌بستان له چه‌ند حه‌وته‌ی ڕابردوو به‌رنامه‌کانیان به 6 زمان بڵاو ده‌که‌نه‌وه و تا کۆتایی ساڵی 2016 ده‌گاته 10 زمان و له ساڵی 2017 به‌رنامه‌کان به 20 زمان بڵاو ده‌بنه‌وه و هه‌وڵی ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ین که هه‌واڵه به‌په‌له‌کان به زمانه زیندووه‌کانی جیهان وه‌ربگێڕینه‌وه.
ئه‌لتۆره‌یفی به جه‌خت کردنه‌وه له سه‌ر پێویستی ڕووماڵ کردنی هه‌واڵ و گۆڕانکارییه‌کانی یه‌مه‌ن بۆ سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان، وتی: به‌شداربووانی کۆنفرانسه‌که ڕه‌زامه‌ندییان له سه‌ر ئه‌وه ده‌ربڕیوه که بارودۆخی یه‌مه‌ن ئیش و کاری ڕاگه‌یاندنی پێویستی له سه‌ر بکرێت.
ناوبراو ڕایگه‌یاند: بڕیارمان داوه که‌ناڵه‌کانی هه‌واڵ بکه‌ین به دامه‌زراوه‌یه‌کی میدیایی که به‌رنامه‌کانی به زمانه زیندووه‌کانی جیهان بڵاو ده‌کاته‌وه و بۆ ئه‌مه‌ش قۆناغی فێرکاری ده‌ستیپێکردووه.