جام کوردی:
سه‌رچاوه سیاسییه‌کانی عێراق ئاشکرایان کردووه که ناکۆکی زۆر له نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانی عێراق سه‌ری هه‌ڵداوه که پیشان ده‌دات ئه‌وان له گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیران سه‌باره‌ت به چاکسازییه‌کان دوو بیرکردنه‌وه‌ی جیاوازیان هه‌یه. حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی ڕایگه‌یاندووه که هه‌ندێک له وه‌زیره‌کانی سه‌ر به پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کان له سه‌ر کار لاده‌دات و له جێی ئه‌وان که‌سانی تکنۆکرات ده‌ستنیشان ده‌کات که بتوانن دۆخی مه‌ترسیداری وڵات له بواری ئه‌منی، ئابوری، کۆمه‌ڵایه‌تی و … چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی هاوینی ڕابردوو پاش خۆپێشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی عێراق، ڕایگه‌یاند که به نیازه چاکسازی به‌ربڵاو له بواره جیاجیاکاندا ده‌ست پێ بکات. چاکسازییه‌کانی سه‌رۆک وه‌زیران پاڵپشتی مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای به‌دواوه بوو، به‌ڵام له‌و کاته‌وه ناوبراو به هۆی گوشاری لایه‌نه سیاسییه‌کانی وه‌ک ئیئتلافی نیشتمانی و حیزبی ده‌عوه له جێبه‌جێ کردنیدا سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه. ناوبراو دوایین جار ڕایگه‌یاند که به‌نیازه چاکسازی له کابینه‌دا بکات و هه‌ندێک له وه‌زیره‌کان له سه‌ر کاره‌کانیان لابدات و له جێی ئه‌وان که‌سانی تکنۆکرات ده‌ستنیشان بکات. ئه‌م هه‌واڵه‌ش کاردانه‌وه‌ی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانی به دوای خۆیدا هێناوه، به تایبه‌ت هه‌ندێک له‌وه ده‌ترسن که به چاکسازییه‌کانی عه‌بادی، پشکی خۆیان له حکومه‌ت له ده‌ست بده‌ن. بۆ ئه‌مه‌ش گوشاری زۆر له سه‌ر سه‌رۆک وه‌زیرانه که له چاکسازییه‌کانیدا پشکی پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کان بپارێزێت. له کاتێکدا ناوبراو جه‌خت له سه‌ر ده‌ستنیشان کردنی وه‌زیره‌کانی بێ لایه‌ن و کارامه ده‌کاته‌وه.
سه‌ره‌تای حه‌وته‌ی ڕابردوو موقته‌دا سه‌در، سه‌رکرده‌ی ڕه‌وتی سه‌رد له به‌یاننامه‌یه‌کدا پشتیوانی خۆیی له چاکسازییه‌کانی عه‌بادی ڕاگه‌یاند و وتی که له پێکهێنانی کابینه‌یه‌کی تکنۆکرات و کارامه به سه‌رۆکایه‌تی ناوبراو پاڵپشتی ده‌کات. هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ ئه‌مه‌ش، سه‌ید عه‌مار حه‌کیم، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق، یه‌کێک له دیارترین جه‌مسه‌ره‌کانی ئیئتلافی نیشتمانی که ڕه‌وتی سیاسی ناوبراو 28 کورسی له کۆی 328 کورسی پارله‌مان و 3 وه‌زیری کابینه‌ی هه‌یه و ڕۆڵێکی گرنگی له ده‌ستبه‌کاربوونی عه‌بادی له جێی نوری مالیکی هه‌بووه، ڕایگه‌یاندووه که پێکهێنانی کابینه له نێوان که‌سانی سه‌ربه‌خۆ و تکنۆکرات و کۆتایی هێنان به پشکخوازی سیاسی، ئه‌گه‌ر جیدی و ڕاستگۆیانه بێت پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان به تایبه‌ت سه‌رۆک وه‌زیرانیش له خۆ بگرێت.
ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق سێ وه‌زاره‌تی نه‌وت، وه‌رزش و لاوان و گواستنه‌وه‌ی له ئه‌ستۆدایه. وه‌زاره‌تی نه‌وت به یه‌کێک له هه‌ستیارترین وه‌زاره‌ته‌کانی عێراق داده‌نرێت که عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رکه‌وتووانه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش هه‌ندێک ڕاپۆرت ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که ئه‌گه‌ری له سه‌ر کار لادانی ناوبراویش له ئارادایه.
ڕۆژنامه‌ی العرب ده‌ڵێت که هه‌ندێک لایه‌نی سیاسی ڕایانگه‌یاندووه سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی عادڵ عه‌بدولمه‌هدی بۆ نه‌جه‌ف و چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵ مه‌رجه‌عییه‌تی شێعه به ئامانجی پشتیوانی ئه‌وان بۆ مانه‌وه‌ی له وه‌زاره‌تی نه‌وت بووه. هه‌ندێک له شرۆڤه‌کاران پێیان وایه که نه‌بوونی لێدوانی مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای شێعه‌کان پیشانده‌ری ناڕه‌زایه‌تی ئه‌وانه له بارودۆخی سیاسی و کرده‌وه‌ی حکومه‌ت به تایبه‌ت له به‌شی خزمه‌تگوزاری و له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ڵکردنی گڵۆپی سه‌وزه بۆ سه‌رۆک وه‌زیران سه‌باره‌ت به جێبه‌جێ کردنی پلانه چاکسازییه‌که‌ی.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که به‌شێک له شاره‌زایان ده‌ڵێن که ناوی عادڵ عه‌بدولمه‌هدی وه‌ک جێگره‌وه‌ی حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی هاتووه و به‌یاننامه‌که‌ی سه‌ید عه‌مار حه‌کیم سه‌باره‌ت به پێویستی گۆڕینی سه‌رۆک وه‌زیران و جیدی بوونی چاکسازییه‌کان، پیشانده‌ری ده‌ستنیشان کردنی ناوبراوه له جێی سه‌رۆک وه‌زیران.
هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ ئه‌مه ئیئتلافی نیشتمانی له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاندووه که شاندی سیاسی ئه‌م ئیئتلافه به سه‌رۆکایه‌تی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری له گه‌ڵ حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیران کۆبووه‌ته‌وه و به‌شداربووان له‌و کۆبوونه‌وه‌دا جه‌ختیان له سه‌ر جێبه‌جێ کردنی چاکسازییه‌کان له دوو قۆناغی سه‌ره‌تایی و قۆناغی گشتگیر ده‌کاته‌وه.
هه‌ندێک که‌سانی نزیک له لایه‌نه سیاسییه‌کانی عێراق ده‌ڵێن که وه‌زیری ده‌ره‌وه له‌و که‌سانه‌یه که سه‌رۆک وه‌زیران له پۆسته‌که‌ی لای ده‌دات. عه‌بادی له‌وه‌ی که جه‌عفه‌ری په‌یوه‌ندییه‌کی ده‌ره‌وه‌ی گونجاوی بۆ عێراق دابین نه‌کردووه، ڕه‌خنه‌ی له وه‌زیری ده‌ره‌وه گرتووه.
محه‌ممه‌د سالم ئه‌لغه‌بان وه‌زیری ناوخۆ که سه‌ر به ڕێکخراوی به‌دره، له‌و که‌سانه‌یه که به هۆی لاوازبوونی له کۆنتڕۆڵی ڕه‌وشی ئه‌منی عێراق له پۆسته‌که‌ی لاده‌درێت. کێشه ئه‌منییه‌کانی شاره‌کانی ناوه‌ڕاستی عێراق وه‌ک به‌غدا هێشتا چاره‌سه‌ر نه‌کراوه و ته‌نانه‌ت ئاستی ئه‌م ڕه‌شه ناله‌باره‌ش بۆ پارێزگاکانی باشور وه‌ک به‌سره په‌لکێش کراوه و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانییه‌کانی سه‌باره‌ت به دۆخی ئه‌منی زیاتر کردووه.
شاره‌زایان ده‌ڵێن وه‌زاره‌ته‌کانی نه‌وت و ده‌ره‌وه ئه‌گه‌ری گۆڕانکارییان زیاتره و به‌م زووانه که‌سانی دیکه بۆ ئه‌و پۆستانه ده‌ستنیشان ده‌کرێن. له کاتێکدا که حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی ڕۆژی دووشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند که چاکسازییه‌کان سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان ده‌گرێته‌وه و ئامۆژگاری ئه‌وه‌شی کردووه که چاکسازییه‌کان ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی سیاسی نه‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌وترێت که حوسێن شه‌هرستانی وه‌زیری خوێندنی باڵا که ڕه‌خنه‌ی زۆر سه‌باره‌ت به ئیش و کاری وزاری ناوبراو به تایبه‌ت له نێو مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆکان هه‌یه، له حه‌وته‌ی ڕابردوو نامه‌ی ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی ڕاده‌ستی سه‌رۆک وه‌زیران کردووه. شه‌هرستانی هیچ هه‌ڵوێستێکی ڕوونی سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه نه‌بووه.