بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود مەردانی وتی کە لە هەر وڵاتێک کە کۆرۆنا بڵاو دەبێتەوە ئەگەری ئەوەش هەیە کە ئەو ڤایرۆسە تووشی کۆمەڵە گۆڕانکارییەک ببێت، وەک ئەوەی کە لە بەریتانیا بینرا و چەشنی گۆڕدراوی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێستا بە ناوی کۆرۆنای بەریتانی ناسراوە.
ناوبراو وتی: بۆ خەڵک گرنگە کە شێوازی ڕێگری و ڕوبەڕوبونەوەی ڤایرۆسەکان بزانن، ئەوەی ئێستا هەیە بۆ ڤایرۆسەکەی چینە و ڕێنماییەکانی تایبەت بە خۆپارێزی لە ڤایرۆسە بەریتانییەکەش دەبێت ڕەچاو بکرێت.
مەردانی وتی: ئەو ڤاکسێنەی کە لە ئێستادا بەکار دێت کاریگەریی لە سەر هەر دوو چەشنەکەی کۆرۆنا هەیە، بەدەر لەو ڤایرۆسەی کە لە ئەفریقا هەیە و خۆشبەختانە تا ئێستا لە ئێراندا نەبینراوە./.