بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە ئاژانسی ڕۆیتەرز، جۆبایدن لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بەوەی کە ئایا محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیە لە سەر ڕۆڵی لە تیرۆری جەمال خاشقچی سزا دەدرێت یان نە؟ وتی: ڕۆژی دووشەممە لە سەر ئەوەی کە چی دەکەین، ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکەینەوە.
ناوبراو وردەکاری زیاتری نەخستووەتەڕوو.
ئەمریکا شەوی هەینی ڕابردوو ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە تیرۆری ڕۆژنامەنووس جەمال خاشقچی لە لایەن سعوودیەوە بڵاو کردەوە و سزای بە سەر 67 کەسی پەیوەندیداردا سەپاندووە بەڵام ناوی بن سەلمانی تێدا نەبووە و ئەمەش ڕەخنەیەکی زۆری بۆ واشنتن بە دواوە بووە./.