بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نید پرایس وتی بە تێڕوانینێک لە سەر ئەنجامی سیاسەتی گوشارەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران بۆمان دەردەکەوێت کە ئامانجی ئەو سیاسەتە بە پێچەوانە بووە.
ناوبراو وتی کە ئەو سیاسەتە چالاکی دیپلۆماسیی لە گەڵ نەبووە و تا ئێستا ئێمە لە شوێنی خۆمان ڕاوەستاوین و هیچ نەچووینەتە پێشەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی کە گەڕانەوە بۆ دانوستانەکان لە سەر دۆسیەی ناوەکی ئێران دەتوانێت چەند ئامانجێکی گرنگ و ستراتیژیی بۆ واشنتن بە دواوە بێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ڕێکەوتنی ناوەکی جارێکی دیکە دانوستانی لە سەر ناکرێت./.