جام کوردی:
له‌م جیهانه‌دا هه‌ندێک ڕووداوی سه‌یر و سه‌مه‌ره ڕوو ده‌دات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که له بواری مافی مرۆڤه‌وه جێی پێکه‌نینه، گه‌یشتنی وڵاتی عه‌ره‌بستانه به ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤ، ئه‌و وڵاته‌ی که به گشتی له گه‌ڵ ئه‌م وشه‌یه بێگانه‌یه. گاڵته‌جاڕتر ئه‌وه‌یه که ڕیاز بووه‌ته به‌رپرسی کۆمیته‌ی شاره‌زایان له‌و ئه‌نجومه‌نه. ئه‌ندامانی ئه‌م کۆمیته‌یه یان گرووپی ڕاوێژکاران پێنج ئه‌ندامن و به پێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆف له نۆیه‌مین دانیشتنی ئاسایی ئه‌نجومه‌نه‌که له ساڵی 2007 پێکهێنرا. ئامانج له پێکهێنانی ئه‌م کۆمیته‌یه، ده‌ستنیشان کردنی نوێنه‌رانی تایبه‌ت و شیاوه بۆ کاروباری مافی مرۆڤی وڵاتانی جیهان. به پێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤ، پێنج ئه‌ندامه‌که‌ی کۆمیه‌ته‌که به پێی ناوچه جوغرافیاییه‌کان و له لایه‌ن گرووپه ناوچه‌ییه‌کان به ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤ ده‌ناسرێن. ئه‌ندامانی ئه‌م کۆمیته‌یه هه‌ر ساڵ و له سه‌ره‌تای کاری ئه‌نجومه‌ن، هه‌ڵده‌بژێرێن و به ئه‌نجومه‌نه‌که ده‌ناسێنرێن. به گشتی، ئه‌م کۆمیته‌یه به‌رپرسه له ده‌ستنیشان کردنی 77 پۆستی پێناسه‌کراو له ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته بۆ ئه‌وه‌نده‌ش جێی پێکه‌نینه؟ له به‌وه ئه‌وه‌ی که به پێی بنه‌ماکانی دیمۆکراسی، عه‌ره‌بستان شیاوی وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته و ئه‌ندامبوون له ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤ نییه. بنه‌ماکان بریتین له: پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان و ڕێزگرتن له ده‌نگی جیاواز، ئازادییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و تێڕوانینی حکومه‌ت به به‌شداری سیاسی و هه‌روه‌ها کلتوری سیاسی. ده‌بینین که ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی عه‌ره‌بستان بڕوای به هیچ یه‌ک له‌م بنه‌مایانه نییه.
به‌ڵام بنه‌مای یه‌که‌م واته پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان و ڕێزگرتن له ده‌نگی جیاواز: عه‌ره‌بستان له‌م بواره‌دا گرنگیی به بنه‌مای میراتگێڕی داوه و شاندی به‌یعه‌تی پێکهێناوه. ئه‌م شانده له منداڵانی عه‌بدولعه‌زیز بن عه‌بدولڕه‌حمان فه‌یسه‌ڵ ئالی سه‌عوود پێکهاتووه. تا ئێره‌ی چیرۆکه‌که، هه‌واڵێک له هه‌ڵبژاردن و به‌شداری خه‌ڵک نییه و شازاده‌کان و منداڵانی عه‌بدولعه‌زیز و نه‌وه‌کانیان سه‌رجه‌م ئیش و کاره‌کانیان قۆرخ کردووه و له هه‌ر ده‌رفه‌تێک که‌ڵک وه‌رده‌گرن تا لایه‌نی به‌رامبه‌ر له گۆڕه‌پانه‌که وه‌ده‌رنێن.
له پرسی هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی وه‌زیره‌کان و ئه‌ندامانی کابینه‌ی عه‌ره‌بستان و له سه‌رکار لادانیان، هه‌مووی ده‌سه‌ڵاته‌کان لای پاشایه. بڕگه‌ی 29ی یاسای پاشایه‌تی سه‌عوودی جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که پاشا سه‌رۆکی کابینه‌یه و سه‌رجه‌م سیاسه‌ته گه‌شتییه‌کان، هه‌ماهه‌نگی نێوان دام و ده‌زگا حکومییه‌کان و به گشتی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌کانی لایه، واته له‌و وڵاته‌دا که‌سایه‌تی پاشا قسه‌ی یه‌که‌م و کۆتایی ده‌کات.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان پێویست به هێنانه‌وه‌ی به‌ڵگه ناکات که پیشان بدرێت به ته‌واوی نمایشی و بۆ گاڵته‌جاڕییه به خه‌ڵک و دانیشتووانی ئه‌و وڵاته.
بنه‌مای دووه‌م ، واته ئازادییه گشتییه‌کان: ئه‌مه‌ش ئازادی هه‌ر تاکێک له کۆمه‌ڵگا، ڕێکخراوه‌کان، گردبوونه‌وه و خۆپێشاندان، ده‌ربڕینی ڕا و بۆچوون و مافی که‌ڵک وه‌رگرتن له دادگایی کردنی دادپه‌روه‌رانه له خۆ ده‌گرێت.
به پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان، عه‌ره‌بستان سیسته‌مێکی دادی دیاریکراوی نییه و ئه‌مه‌ش ده‌ستی دادوه‌رانی بۆ ده‌رکردنی بڕیاره‌کان و سزادانی چالاکوانانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئاوه‌ڵاتر کردووه. به‌رپرسانی عه‌ره‌بستان له ڕێگای ئه‌م سیسته‌مه‌وه وه‌ک ئامرازێک له پێناو سه‌رکووت کردنی ده‌نگه ناڕه‌زاکان که‌ڵک وه‌رده‌گرن و چالاکوانانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی وڵات ڕووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه، تۆمه‌تی بێ بنه‌ما، دادگایی کردنی نادادپه‌روه‌رانه و سزای به‌ندکردنی درێژخایه‌ن ده‌که‌نه‌وه. نه‌بوونی زانیاری به‌ندکراوان له ڕه‌وتی دادگایی کردنیان و ده‌ستبه‌سه‌رکردنی بێ موڵه‌ت و درێژخایه‌ن له کێشه‌کانی دیکه‌ی په‌یوه‌ندیداره له سیسته‌می دادی عه‌ره‌بستان.
سه‌باره‌ت به پرسی ئازادییه گشتییه‌کان، هه‌ندێک دۆسیه هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه تا ڕوون بکرێته‌وه که له‌م بواره‌شدا ئالی سه‌عوود هیچیان بۆ وتن پێ نییه.
له یه‌که‌م خاڵدا، سزای به‌ندکردنی 10 ساڵ و هه‌زار قامچی و غه‌رامه‌ی دارایی به بڕی یه‌ک ملیۆن ڕیاڵی سوعوودی به هۆی ڕه‌خنه‌کانی ڕائیف به‌دوی دامه‌زرێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی سه‌عوودی.
دووه‌م، ده‌ستبه‌سه‌ربوونی عه‌بدووڵا زاهیر گه‌نجی ته‌مه‌ن 15 ساڵ و سزای له‌سێداره‌دانی به تاوانی دژایه‌تی کردنی ڕژێمی ئالی سه‌عوود.
سێهه‌م، ده‌ستبه‌سه‌ربوونی عه‌لی ئه‌لنه‌مر ته‌مه‌ن 17 ساڵ به تاوانی به‌شداری له خۆپێشاندانێکی هێمنانه‌ی ساڵی 2011 و سه‌پاندنی سزای له‌سێداره‌دان به سه‌ر ناوبراو.
چواره‌م، شێخ باقر ئه‌لنه‌مر که به هیچ تاوانێک له سێداره درا.
به‌ده‌ر له‌مانه‌ش نابێت ئه‌وه له بیر بکه‌ین که پێش سه‌پاندنی سزای قورسی وه‌ها به سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌یدا که به تاوانی بێ بنه‌ما ده‌ستگیر ده‌کرێن، ڕه‌وشی به‌ندیخانه‌کانی ئه‌م ڕژێمه هیچ ستانداردێکی تێدا ڕه‌چاو نه‌کراوه و ئه‌شکه‌نجه‌دان و هه‌ڵسووکه‌وتی دژه مرۆڤانه به‌شێکن له کرده‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی سه‌عوودییه‌کان دژ به‌و که‌سانه‌ی که هه‌ر چه‌شنه چالاکییه‌ک دژ به ڕژێمی پاشایه‌تی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له گرتووخانه‌کانی ئالی سه‌عوود له ژوورێکی بچووکدا 23 به‌ندکراو هه‌بووه و به‌م هۆیه‌شه‌وه ئه‌وان به ناچاری له سه‌رپی پشوویان داوه. ئاستی نزمی ته‌ندرووستی و خزمه‌تگوزارییه‌کانی ناو گرتووخانه‌کان له خاڵه لاوازه‌کانی ڕژێمی سه‌عوودییه که به‌داخه‌وه له لایه‌ن ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه که‌متر ئاماژه‌ی پێدراوه.
سه‌باره‌ت به ئازادییه گشتییه‌کان پێویسته ئه‌وه وه‌بیر بێنینه‌وه که عه‌ره‌بستان ته‌نیا وڵاتێکه که موڵه‌تی شۆفێری به ژنان نادات و ژنان له‌م وڵاته‌دا به بێ ئیزنی که‌سانی نزیک وه‌ک مێرد، باوک یان برا ناتوانن سه‌ردانی ده‌ره‌وه بکه‌ن به مه‌به‌ستی خوێندن، ده‌رمان و هاوسه‌رگیری و … و ئه‌گه‌ر ئه‌م کهسانهس نه‌بن خاڵ، مامۆ یان که‌سانی دیکه چاره‌نووسی ئه‌وان دیاری ده‌که‌ن. یه‌کێک له خاڵه ڕه‌شه‌کانی ڕه‌وشی مافی مرۆڤ له عه‌ره‌بستان، سنورداربوونی چالاکییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه بۆ ژنان. ژنان له کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بستان ڕووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین دوو چاوه‌کی بوونه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش بابه‌تێکه که له سیسته‌می سیاسی و دادی ئه‌و وڵاته‌دا چه‌سپاوه. بۆ نموونه، پێویستی هه‌بوونی سه‌رپه‌رشتیارێک بۆ ژنان بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌وان له کۆمه‌ڵگادا وه‌ک که‌مینه‌یه‌کی یاسایی سه‌یر بکرێن که ناتوانن بۆ ژیان و چاره‌نووسی خۆیان بڕیار بده‌ن.
بنه‌مای سێهه‌م، به‌شداری و کلتوری سیاسی: به پێی لێکۆڵینه‌وه‌ی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه سیاسی و ستراتیژییه‌کانی الاهرام که پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی شاره‌وانییه‌کانی عه‌ره‌بستان ئه‌نجام دراوه، له سه‌دا 56ی گه‌نجانی سه‌عوودیه ئه‌وه‌نده خوازیاری به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا نین و تێڕوانینی نه‌رێنییان سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته هه‌یه و ئه‌مه‌ش هۆکاره‌که‌ی بۆ گوشاری بنه‌ماڵه و دۆستان و هۆشدارییه‌کانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
خه‌ڵکی عه‌ره‌بستان له‌وه نیگه‌رانن که له ئه‌گه‌ری دژایه‌تی ده‌سه‌ڵات، سزای قورسیان به سه‌ردا بسه‌پێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌ر چه‌شنه دژایه‌تی کردنێک به مانای دژایه‌تی کردنی یاساکانی شه‌رع ده‌بێت. کاتێک که عه‌ره‌بستان مافی مرۆڤ وه‌ک خاڵێکی ستراتژیک باس ده‌کات پێشکه‌وتنه‌کانی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی مافی مرۆڤ ئه‌وه‌یه که کات و شوێنی جێبه‌جێ کردنی سزای لێدانی قامچی به کورته نامه‌ی مۆبایل بۆ ئه‌و که‌سانه ده‌نێردرێت که سزاکه‌یان به سه‌ردا سه‌پاوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی مافی مرۆڤ داوای هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامێتی ڕیازیان له ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کردووه به‌ڵام نه‌وت و سه‌رچاوه سرووشتییه‌کان کاریگه‌ری زۆری له‌م پێناوه‌دا هه‌بووه و له‌وه ڕێگری ده‌کات که هه‌نگاوێک دژ به سه‌عوودییه‌کان جێبه‌جێ بکرێت، وه‌ک چۆن سه‌باره‌ت به تیرۆریزمیش دوو خوێندنه‌وه‌ی جیاواز له لایه‌ن وڵاتانی زلهێزه‌وه به‌دی ده‌کرێت.
به تێڕوانینی ڕژێمی ئالی سه‌عوود، مافی مرۆڤ چییه؟ مافی مرۆڤ بریتییه له بۆردومان کردنی قوتابخانه‌کان، نه‌خۆشخانه‌کان و کوشتنی که‌سانی سڤیل. مافی مرۆڤ واته به ئامانج کردنی دانیشتووانی عێراق له ڕێگای ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژکراوه‌کانه‌وه. مافی مرۆڤ واته ئاواره‌بوونی دانیشتووانی سوریا و به ئامانج کردنی ژنان و منداڵان به چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته. مافی مرۆڤ به تێڕوانینی ئالی سه‌عوود به مانای درێژه‌پێدانی قه‌یرانی سوریا و به‌رده‌وامبوونی ئێش و ئازاری گه‌لی ئه‌م وڵاته‌یه.