جام کوردی | JAMEKURDI
پێنجشەممە, حوزه‌یران 19, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home گه‌شت و گه‌شتیاری

شارستانییەتێکی کەونینە لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان

شوبات 15, 2016
in گه‌شت و گه‌شتیاری
A A
0

تەنگەی غوڵامانی زابول

RelatedPosts

باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە

“دەرەتفێ”، شوێنێک کە ساڵ تێیدا بە گەڕانەوەی لەق لەقەکان دەست پێدەکات

کام پێغەمبەرانە لە ئێران نێژراون؟

تەنگەی غوڵامان یەکێکە لە راکێشەرییە گەشتیارییەکانی شاری زابول لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان دا. ئەم کۆمەڵەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی هەخامەنەشی لە پانتاییەکی ١٠٠ هەکتاری دا دایە. تەنگەی غوڵامان دوا ناوی ئەم شارەیە و تەنگەیەکە کە بەشێوازی سرووشتی پێک هاتووە.  وەک دەڵێن کاتی خۆی ئەم تەنگەیە یەکێک لە شوێنەکانی هاتنە ژوورەە بەرەو فەلاتی ئێران بووە و تا دوو سەدە لەمەو پێش کۆیلەفرۆشەکان کاروبارە بازرگانییەکانی خۆیانیان لەو رێگەیەوە راپەڕاندووە. هەر بۆیەشە ئەم رووبەرە بە تەنگەی غوڵامان ناوبانگی دەرکردووە. بە پێی راپۆرتەکانی رێکخراوی میراتی کەلتووریی وڵات غوڵامان پێشتر و لە سەردەمی یۆنانییەکان دا بە ناوی شاری زێڕین و دواتر ناوگەلی زەرک زەرکا و زەرەنج ناوبانگی دەرکردبوو و بەم ناوانەوە دەناسرا. تەنگەی غوڵامان بە هۆی نێزیکایەتی بە ئاوگرە نیوەچاڵەکانی ناوچەی سیستان وەکوو پانتایەکی کەونیینەیی هەژمار دەکرێت کە دەشێت بکرێت بە یەکێک لە ناوچە گەشتیارییەکانی باشووری ئێران. پاشماوەکانی ئەم شارە لە رووبەرێک بە درێژایی ٤ تا ٥ کیلۆمەتر دەبینرێت. ئەم شارە لە ساڵی ١٩٦٠ لە لایەن شوێنەوارناسە ئیتالییەکانەوە دۆزرایەوە و لە ساڵی ١٩٦٢ تا ١٩٦٥ ی زاینی ئەم شوێنەی هەڵکەندوو و هەڵکۆڵیوە.

تەنگەی غوڵامان لەخۆگری بینا گەورە گشتییەکان، پەرستگە، کۆڵانە نیشتەجێ بوون، شەقام، ئاوەڕۆ، گەڕەکە سەبازی و پیشەییەکانە. ئەم شارە تەنها شوێنی کەونینەیی ئێرانە کە لە سەردەمی هەخامەنەشییەکان دا ماوەتەوە و دەسەڵات و زاڵێتی ئێران بە سەر ناوجەکانی رۆژهەڵات پیشان دەدات. ئەم شارە کە لەژێر کۆگایەک شینی لەجووڵە و بزۆز دا بوو، بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٣٣٩ دا ناسرا و لە درێژەی ساڵانی ١٣٤١ تا ٤٤ کەوتە بەر کۆڵین و کۆڵشت. ئەم شارە لە نێزیک رووباری وشکی “روبار بیابان” و جۆگەلەکانی رووباری هیرمەند بووژایەوە و گەشایەوە. ئەم شارە لە رووگەلی جۆراوجۆرەوە خاوەنی نرخ و بایەخە. لەلایەک تاقانە شاری خشتی و قوڕینی سەردەمی هەخامەنەشییەکانە کە لەوێدا بە پێچەوانەی باقی ئاسەوار و شارە بەجێ ماوەکانی ئەم سەردەمە کە پیشاندەری ژیانی پاشاکان و کۆشکەکانیانن، لێرەدا بە راشکاوی ژیانی خەڵک و ماڵەکانیان لە تەنیشت بینا گەورە و بڵندە گشتی و دەوڵەتییەکان دەبینین. لە لایەکی دیکەوە ئەم شارە لەشارە تایبەت و دانسقەکانی رۆژهەڵاتی ئێرانە کە بە بێ بەرنامە داڕێژی گەشەیان پێ نەداوە و بینایان نەکردووە بەڵکوو دامەزراندنی شار بە پێی پلان و لەرووی بەرنامەڕێژییەکی گەڵاڵەدار و پێشوەخت ئەنجام دراوە. بینا و سازتمانەکانی شار بەتەواوەتی لە خشتە و بە پلانی چوارگۆشە یان لاکێشە شێوازی رێک و پێک و ئەستوونگەلی فراوان درووست کراون کە بە رووماڵ و خەمڵێنراوی بنمیچگەلی گۆمەزی و لێکدراوییە(ضربدری). لە درووست کردنی شوێنەکانی هاتنە ژوورەوە و دەلاقەکان دا ئاراستەی هەڵکردنی “با”کانی سیستان لە بەر چاو گیراوە و ئەوەی کە وا لەم شارە دا زۆر بەرچاوە سەرنج و بایەخ دانی خەڵک بە ئایین و بەڕێوەبردنی تایبەتی رێوڕەسمە پەرستشانەکانیانە کە هەر بەم هۆیەشەوە کە زۆرێک ئەم شارە بە ناوی مەعبەد یان پەرستگەی غوڵامان دەناسێت.

ئاراستەی دەست پێڕا گەیشتن: لە مەودای ٤٤ کیلۆمەتریی باشووری خۆرهەڵاتی زابول لە تێپەڕی بواری زەریاچەی ورمێ دا

ئیمامزادە غوڵام رەسوڵی چابەهار

ئەم ئیمام زادیە یەکێکە لە راکێشەرە گەشتیارییەکانی شاری چابەهاری پارێزگای سیستان و بەلووچستان. لە گۆشە و پەراوێزی خۆرهەڵاتیی چابەهار دا بینای گۆمەزیی ئیمام زادە بە بەرزاییەکی زۆر سەرنج رادەکێشێت کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پاشایەتی “تەیموور”. ئەم بینایە سەرەڕای زیارەتکەرانی ئێرانی، میوانداری زیارتکەرانێتری زۆرە کە لە وڵاتانی شێوە دوورگەی هیندەوە بە مەبەستی راز و نیاز و عیبادەت و نەزرکردن بەرەو چابەهار دێن. هەموو ساڵێ لە ١٥ ی زەی القعدە بەو لاوە بۆ ماوەی ١٠ شەو و ١٠ رۆژ رێوڕەسمگەلێکی تایبەت لەم شوێنە دا بەڕێوە دەچێت. ئەم ئارامگەیە بە پێڕەو کردنی شیوازی بیناکرن و میعماری مەغولی لە سەدەکانی ٧ و ٨ ی هەتاوی دا درووست بووە. زیارتگەی سەی محەمەد کە بە سەید غوڵامی رەسووڵ بەناوبانگ بووە بەشێوەیەکی بەردەوام زیارەتگەی موسوڵمانانی هیند و خەڵکی ناوچەکە بووە. ئەم زیارەتگەیە لە گۆشەی باشووری خۆرهەڵات و لە پێنج کیلۆمەتری باکووری خۆرئاوای کەنداوی چابەهار دا هەڵکەوتووە. ئارمگەکە لە گۆشەی رۆژئاوایی حەوشەکە و لە سەر سەکۆیەک درووست کراوە. شوێنی چوونەژوورکەی لە ناوەڕاستی گۆشەی رۆژئاوایی ئەم سەکۆیەیە و رووی دیوارەکانیان بە تاقچە و تاقنوێنگەلێک کە بە زەخرەفە گەچییەکان لە شێواز و شکڵی بازنە، یەک لە دوای یەکەکان درووست کراون، رازاوەتەوە. بەسەر دەرگەی هاتنە ژوورەوەی بیناکە نیگارێکی رازاوەی رەنگاورەنگ بە گەڵاڵەی ئەستێرەیی دەلاقەیی بەدی دەکرێت. رەنگە نەمای دەور تا دەوری ناوەوەی ئارمگەکە هەمووی نیگار بووە. بە پێی فۆرم و شکڵی بیناکە دەتوانین بڵێین کە ئەم بیناکردنە تایبەتە بە سەردەمی سەلجووقییەکان و لە سەردەمی سەفەوییەکانیش دا گەڵاڵەی نیگارەکانی بۆ زیاد کراوە. ئەم نیگارانە رەسەنایەتییەکی تایبەتیان هەیە. لە بەرمبەر ئارامگەکە رووبەرێک بە بەرزایی یەک میتر و چوار پلە هەیە کە قەبرەکە هەڵکەوتۆتە سەری.

ئاراستەی ئەم شوێنە: لە پەراوێز و گۆشەی خۆرهەڵاتیی چابەهار

ترۆپکی تەفتان لە شاری خاش

ئەم ترۆپکە زۆر جوانە لە راکێشەرییە گەشتیارییەکانی شاری خاشی پارێزگای سیستان و بەلووچستانە. یەکێک لە گرینگترین دیاردە و دەرکەوتە و راکێشەرییە سرووشتییەکانی ترۆپکی تەفتان ئەمەیە کە لە رووی زەوین ناسییەوە سەر بە سەردەم و دەورەی “کواترنر” بووە. هەبوونی کانیاوە کانزاییەکان و ئاوگەرمە جۆراوجۆرەکان لە دەوروپشتی ترۆپکی تەفتان، تایبەتمەندییەکی دانسقەی داوەتە ئەم ناوچەیە. کانیاوی کانزایی جەم چین لە باکووری رۆژئاوای تەفتان، کانیاوی کانزایی ئامنی لە رۆژئاوای تەفتان و سەرپەڕی رووباری بیداستەر، کانیاوی کانزایی بەرئاو لە رۆژئاوای تەفتان و لە باکووری رۆژهەڵاتی گوندی تەمەندان و کانیاوی ئاوگەری بەرئابەک لە باکووری تەفتان لەو کانیاوە کانزایی و ئاوگەرمانەن کە بە هۆی هەبوونی گڕکانی تەفتانەوە درووست بووە. بوونی ترۆپکی تەفتان بە ٤٠٥٠ مەتر بەرزایی بۆتە هۆی ئەوەی کە شاری خاش و ناوچەکانی دەوروبەری لە خۆش کەش و هەواترین شوێنەکانی ئەم پارێزگایە بن. هەروەها باران بارینی فرە لەم شارە بە نیسبەت باقی ناوچەکانی پارێزگا و هەبوونی گژوگیای لەبار و بژوێنی پاراو لە دەوروپشتی دا بە هۆی بەرزاییەکەیەوە، لەو راکێشەرییە و خاڵە باش و جیاوازانەیە ناوچەی خاشە کە کەڵکی زۆری لی وەردەگیرێت. بوونی ئەم تایبەتماندییانە بۆتە هۆی ئەوەی تاکوو تەفتان ببێتە یەکێک لە گرینگترین راکێشەرییە سرووشتییەکانی پارێزگای سیستان و بەلووچستان و ساڵانە خەڵکان و تاقمانێک زۆر لە هەموو لایەک رووی تێ دەکان و لەم نێوانە دا کێوپێوان و شاخەوانان ئامادەگی زۆرتریان هەیە. زنجیرە چیای تەفتان ١٢ کیلۆمەتر درێژیەتی و وردە ترۆپکانێکی فراوانیشی هەیە. سێ دەمۆکە(دهانە)ی گڕکانی چالاک کە لە ناویاندا باخار؛ غازە گوغردییەکان هەمیشە دێنە دەرەوە و بەرەو سەرەو دەکشێن، بەرجەوەنێکی سەرسووڕهێنەر و سەیری درووست کردووە. گوغردی بوونی ئەم ناووجەیە و کەش و هەواکەی بەرگر و لەمپەرێکە بۆ بەدیهاتنی ژیانی گیانداران و گژ و گیاکان، ئەم یاسەوارە جێگەی رێزێکی زۆری دانیشتوانی ناوچەکەیە و هەموو ساڵێک خەڵکانێکی زۆر بەرەو لای خۆی رادەکێشێت. ترۆپکی تەفتان بە بەرزایی ٤٠٥٠ مەتر و لە ١٥٠ کیلۆمەتری شاری زاهیدان هەڵکەوتووە، ئەم ترۆپکە گڕکانێکی نیوەچالاکە کە لە دەمۆکەکەی هێشتاش گازە گوغردییەکان دێتە دەرەوە. لە ٤ رێگا و ئاراستە دا دەتوانین بە سەر ترۆپکی تەفتان دا هەلزنێین ١-ئاراستەی رۆژئاویی یان ئاراستەی پەناگە٢- گۆشەی خۆرهەڵاتی گوندی ترشاو٣- گۆشەی باکووری گوندی تەمین ٤-باکووری خۆرهەڵاتی دووڕێی سەنگان و گوندی خەنجەک. ئەم مادە غازەی کە لە دەمۆکەی ترۆپکی تەفتانەوە دێتە دەر ئەگەر لە گەڵ ئاو دا تێکەل ببێت دەبێتە هۆی درووست بوون و بەرهەمهاتنی “ئەسید سولفۆریک” so4h2کە مادەیەکی زۆر مەترسیدار و خەتەرناکە کە بە تێزاوی سولتانیش ناوی دەر کردووە. گیا تایبەتییەکانی تەفتان بریتین لە: بادامی تاڵ، پوونگە، دەرمنە، ئاویشەنی دڕک گەلەک و گرمۆنە کە بۆ چارەسەری ئێشی دڵ زۆر باشە و بەگشتی هەموو بەرزاییەکانی تەفانی داپۆشیوە. ترۆپکی تەفتان بە گشتی بەورێکی زۆر نایگرێتەوە بەڵام دەتوانین بڵێین کە ئاستی بەورەکەی لە زستان دا تە ژێری ئەژنۆ دێت و بە درێژایی ئەم ساڵانە سەختترین ساڵێک کە سەرکەوتن و هەڵزنان بۆ سەر تەفتان ئەستەم بووە ساڵی ١٣٧٤ بووە کە بەورێکی زۆر ئەو دەڤەرەی گرتبۆوە. ئەو گیاندارانەی کە جار نا جارێک لەم ناوجانە دا بەدی دەکرێن بریتین لە: رێوی، کەو، چەقەڵ و گورگ. خەڵکی ئەم ناوچەیە ژیانێکی عەشایەری و گوندییانەیان هەیە بە شێوەیەک کە لە هاینان دا دەگوازێنەوە بۆ ئەم ناوچەیە و لە خێوەتەکانیان دا دەژین، جنسی ئەم خێوەتانە کە ناوی پڵاسە لە مووی بزن و چەشنێک پەموو کە ئاو لێی تێ ناپەڕێت. دوو دیوارشێوە بە ناوەکانی گەراش خان و شەست خودا لەم ناوچەیە دا هەیە کە بەردپێوان(سنگ نوردان)ی ئەم ناوچەیە بۆ تاقیکارییەکانی خۆیان کەڵکی لێ وەردەگرن و گەراش خان هەڵکەوتۆتە ئاراستەی جادەی زاهیدان بەرەو خاش و شەست خوداش لە جەمچین.

ئاراستە پێڕاگەیشتن و رۆشتن:لە مەودای ٥٠ کیلۆمەتری باکووری خۆرهەڵاتی شاری خاش/ ئەم ئاسەوار و بەرهەمە بە   N283603 پانایی جوگرافی و بە E610801 درێژایی جوگرافی هەلکەوتۆتە پارێزگای سیستان و بەلووچستانەوە.

شاری سووتاوی زابول

ئەم شارە مێژووییە لە شوێنە راکێشەرە گەشتیارییەکانی شاری زابولە کە دەکەوێتە پارێزگای سیستان و بەلووچستانەوە. شاری سووتاو پاشماوەی دەوڵەتی شارێکی کۆن و کەونینەیی لە ٦٥ کیلۆمەتری زابولە. ئەم شارە پێشکەوتووترین شاری جیهان و سەردەمی کۆن بووە و لە دەوڵەمەندترین و پاراوترین پانتا کەونینەییەکانی کەلتوور و شارستانییەتی ئیرانە. کەش و هەوای ئەم هەرێمە هەر لەو سەردەمەش دا گەرم بووە بەڵام بوونی زەریاجەی هاموون و جۆگەلە و باڵەئاوییەکانی بوونەتە هۆی سەرسەوزی و بژوێن بوونی ئەم دەڤەرە و شوێنێکی گونجاو و لەباری بۆ کشت و کاڵ سازاندووە. ئەو دارانەی کە لا شاری سووتاو دا هەبوون بریتین لە: ئەفرا، سپێدار و داری بی. لەو شتە دۆزراوە سەرسووڕهێنەر و سەیرانەی ئەم شارە، گۆڕستانێکە کە تەرمگەلێکی زۆر بە جل و بەرگ و پارچە و شتومەکی گرانبەها تێیدا ئەسپەردە و دەفن کراون. هەروەها لەم گۆڕستانە دا ئێسقانی ژنێکی قەڵەو بە چاوی دەسکردەوە دۆزراوەتەوە. وەکوو دەڵێن ئەم چاوە دەسکردە لە قیر و جۆرێک لە چەوری درووست بووە و وردترین تاڵەدەمار(موی رگ)ەکانی ناوی چاوەکە بەشێوەیەکی پسپۆڕانە دەکار نراون. هەروەها دۆزینەوەی تەرمی کچێکی ١٣ یان ١٤ ساڵان کە نیشانەگەلێک لە کۆنترین نەشتەرگەری مێشکی لەگەڵ دایە، پیشاندەری پێشکەوتووی خەڵکانی ئەم وڵاتە لە بواری پزیشکی دایە و هەروەهاش بوونی هێڵ کێش(خط کش)ێک بە درێژایی ١٠ سانتی مەتر پیشاندەری پێشکەوتوویی زانستی بیرکاری یان ماتماتیکە لەم وڵاتە دا. لە شتە هەرە سەرنج راکێشەکانی تری ئەم شارە ئەوەیە کە کۆنترین ئەنیمەیشنی دونیا تێیدا دۆزراوەتەوە، کە وێنو و وێنا بزنێکە کە بە ٥ جوڵە و بزوت دەگاتە گەڵای دارەکە. هێشتا بەشی پیشەیی شارەکە نەبینراوەتەوە و بە وتەی دوکتۆر مەنسوری سەجادی سەرپەرشتیاری گرووپی گەڕان و پشکنین، بەم زووانە لە بەشی نیشتەجێ بوونی باکووری رۆژهەڵاتی شار سووتاو بە ئامانجی گەیشتن بە پلە و توێژاڵە کۆنەکانی شار و گۆڕستان، پرۆژە و کاروباری کەندن و پشکنین دەست پێ دەکات. ئەوان هیوادارن کە لەم پشکنینە دا ئاسەوارگەلێک لە سەردەمی یەکەمی نیشتەجێ بوونی خەڵکانی ٥ هەزار ساڵ لەمەوبەر لەم شارە دا بدۆزنەوە. کۆلۆنێل بیت، یەکێک لە ئەفسەرە سەربازییەکانی بەریتانیا یەکێک بووە لەو یەکەم کەسانەی کە لە سەردەمی قەجەر دا و بە دیتنی و دیمانەکردن لە شاری سیستان ئاماژەی بەم پانتا و رووبەرە داوە، و یەکەم کەسیشە کە لە بیرەوەرییەکانی دا ئەم شارەی بە شاری سووتاو ناوزەد کردووە و ئاسەوارە بەجێماوەکانی ئاگر کەوتنەوەی بینیوە. پاش ئەوە سێر ئورێل ئەشتین دوای دیتن و بەسەرکردنی ئەم پانتایە لە دەسپێکی سەدەی هەنووکە دا، زانیاریگەلێکی بەکەڵکی لەبارەی ئەم پانتا و شارەوە خستۆتە روو. پاش ئەویش ئەم شارە لە لایەن شوێنەوار و ئاسەوا ناسانی ئیتالی بە سەرپەرشتی مارتیسۆ تۆزی لە ساڵی ١٣٤٦ تا ١٣٥٧ خراوەتە بەر لێکۆڵینەوە و پشکنینەوە. و ئێستاش هەشتەمین بەشی پشکنینی شاری سووتاو بە سەرپەرشتی دوکتۆر مەنسووری سەجادی درێژەی هەیە. لەم قۆناغە دا توێژەرانی ئیتالی موتاڵا ژیۆفیزیکەکانی “شاری سووتاو” ئەنجام دەدەن، و لە سرەتا دا نەخشەی ژیۆفیزیکی شار ئامادە دەکەن پاشان لەسەر بنەمای ئەم نەخشەیە کاروباری توێژینەوە و لێکۆڵینەوە دەست پێ دەکەن.

شاری سووتاو ناوەندی زۆرێک لە چالاکییە هونەری و پیشەییەکان بووە، لە قۆناغی شەشەمی پشکنینی شاری سووتاو نموونەگەلێکی سەرنج راکێش و تازە لە زێڕ و زیو بینرایەوە. کۆنەوارناسان بە دۆزینەوەی مۆرە و ملوانکەگەلێک لە جنسی لاجەوەرد و زێڕ لە گۆڕێک دا، سەبارەت بە شیوەگەلی درووست کردنی وەرەقەکان و مەفتوولا زێڕینەکان دەستیان دایە لێکۆڵینەوە و بۆیان دەرکەوت کە پیشەکارانی شاری سووتاو بە ئامێرگەلی زۆر سەرەتایی لە دەسپێک دا لاپەڕەگەلێکی زێڕینی زۆر ناسکیان بە قایمایی و قلەت(قطر)ی ١ میلی مەتر درووست دەکرد و پاشان بە شکڵی لوولەگەلی گرۆڤەری دەریان دەهێنا و دوای پێکەوە بەستی دوو سەری وەرەقەکان یان لاپەڕەکان بە یەکدی، مۆرەکانی بەردی لاجەوەردیان دەنایە نیوان و ناوەڕاستییەوە. بەرای بەڕێز سەجادی تەکنیکە بەکارچووەکانی ناو شاری سووتاو لە گەل تەکنیکی کاری میسرییەکانی کەونائارا دا لەیەک دەچن. لەشاری سووتاو چەندەها چەشن لە سوفاڵینە و پەرداخی بەردین، موعەڕەق کاری، هەموو چەشنە پارچە و حەسیر دۆزراونەتەوە کە هەموویان ئاماژەن بۆ هەبوونی چەندەها شێوە پیشەسازیی لەم شارە دا، بە تایبەت پیشەسازی پێشکەوتووی قوماش یان پارچە. تا ئێستاکە ١٢ چەشن دوراوی پارچەی یەک رەنگ و حەوت رەنگ و قولابی ماسیگریی لەم شارە دا دۆزراوەتەوە و دەکەوتووە خەڵکی ئەم شارەە بە کەڵک وەرگرتن لە قامئشەکانی قامیشەڵانی دەوروپشتی رووباری هاموون سەوەتە و عەسیریان دووراندووە و هەر لەم قامیشانەش بۆ درووست کردنی میچ کەڵکیان وەرگرتووە. راوی ماسی و دوورانی تۆڕی ماسیگریش لە باقی پیشە و کاروبارەکانی خەڵکی شاری سووتاو بووگن.

فەرزادی فرووزان فەر، سەرپەرشتیاری گرووپی ئینسان ناسی رێکخراوی کەلەپووری کەلتووری بۆ هەواڵنێری کەلەپووری هاتۆتە ئاخافتن و لە ئاکامی لێکدانەوەی زۆرتر لە ٢٥٠ ئێسقانی مرۆڤ کە لەم شارە دا بەدەست هاتوون قسەی کردووە و گوتویەتی: نموونەگەلێکی زۆر لە بەداداهات و کاریگەریمان لە سەر مۆرەکانی کەمەر، پێکەوە لکانی مۆرەکانی گەردن و کەمەر لە پاشماوەی ئێسقانی پیاوان و ژنانی شاری سووتاو بینیوەتەوە کە پیشاندەری سەرقاڵی دانیشتوانی ئەم شارە بە کارو بار و ئیش و کاری سەخت بووە. ئەو تەمەنی دەرکەوتنی کێشە و بەدواداهاتەکانی پێەوەلکاویی مۆرەکانی پاش ٤٥ ساڵان زانی و وتیشی کە لە لێکدانەوەکان دا بەو ئاکامە گەیشتوون کە تەمەنی تووشبوون بە پێشهاتەکانی لکاوەیی مۆرەکانی گەردن و کەمەر لە شاری سووتاو دا ٢٠ تق ٣٠ ساڵانە. فرووزانفەر لە هاوسەنگی و هاوسانی ئاستی تووشبوونەکە گەیشتە ئەم ئاکامە کە ئەوان واتە ـ ژن و پیاویان ـ بە یەک رادە سەرقاڵ و خەریکی ئەنجام دانی کارگەلی سەخت بوون. بە وتەی ئەو و بە پێی تۆژینەوە مرۆڤناسییەکان کە لەسەر تەرمی مرۆڤانی ئێرانی ٦ هەزار ساڵ پێش زایین تاکوو دەسپێکی سەدەی زاینی ئەنجام دراون، سنووری تەمەن لە ناو پیاوانی ئێران دا ٣٠ تا ٣٥ و لە نێو ژنان دا ٢٠ تا ٢٥ ساڵ بووە. بەڵام حاڵەتانێکی شاز و تاقانەش هەبووە، بۆ نموونە بەتەمەنترین مرۆڤێک کەتا ئێستا ئێسقانەکە بینراوەتەوە ژنێکی تەمەن ٨٥ ساڵانی شاری سووتاوە. و کەڵەگەت ترین مرۆڤی ئیرانی جیهانی کەوناراش هەر پیاوێکی تەمەن ٣٥ تا ٤٠ ساڵە کە لە دانیشتووانی شاری سووتاو بوو و ۵/۱۹۲ باڵای بووە.

ئاراستەی رۆشتن بۆ ئەم شوێنە: لە مەودای ٥٦ کیلۆمەتری شاری زابول

کێوە مەریخییەکانی چابەهار

کێوە مەریخییەکان لە راکێسەرە گەشتیارییەکانی شاری چابەهارن کە دەکەونە پارێزگای سیستان و بەلووچستان. لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان و لە مەودای ٤٥ کیلۆمەتری شارستانی چابەهار بەرەو بەندەری گۆواتر، ناوچەیەکی گەرم و بێ گژوگیا هەیە کە خاوەنی بەرجەوەنگەل و دیمەنگەلێکی بی وێنە و جوانە کە بە کێوەکانی مەریخ یان کیوە مینیاتۆرییەکان ناوبانگیان دەرکردووە.  ئەم زنجیرە کێوانە کە جنسیان لە ئاهەکە و رنگیشیان تووسی و ئەسپییە بە هۆی شکڵ و بیچمێکی ناسرووشتی کە هەیانە، کێوەکانی سەیارەی مانگمان بە بیر دا دەهێننەوە و خەڵکی دەڤەرەکەش هەر بە کێوە مەریخییەکان دەیناسن. شکڵ و قەوارە گرۆڤەر(مخروطی) شێوە دانسقە و تایبەتەکانی ئەم ناوچەیە و بەرجەوەنە جوانەکانی گەشتیارانێکی زۆر بۆ ئەم ناوچانە رادەکێشن. هەروەها لە رێگەی لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنی ئەو گوێچکەماسییە فوسیلانەی کە لەم ناوچەیە دا دۆزراوەتەوە پێشینەی کێوە مەریخییەکانمان بۆ دەگەڕێننەوە هەزاران ساڵ پێش ئێستا لە ناوچەیەک کە لە ژێر ئاو دا بووە. بەهۆی گەرمای لەرادەبەدەری ناوچەکە و نەبوونی گژوگیا و هەروەها نوبوونی هیچ سێبەر و نسارێک دەکرێت سەفەرکردن بۆ ئەم ناوچانە لەکاتی بوولێڵ یان ئێوارەیەکی درەنگ دا بێت تاکوو بەرجەوەن و دیمەنە جوانەکان بە باشی و سەرسووڕهێنەری خۆیان دەربکەون. رەنگی ئاماڵ سپی کێوەکە( رەنگێک لە نێوان خۆڵەمێشی و ئەسپی دا) بە وردە و تاشە بەردە زۆر و زەبەندەکانی بنارەکەی، و بوونی گەرما و هاڵاوی هەوا و شێی زۆری دەڤەرەکە لە لایەک و ئامێز کردنەوەی زەریا بە رووی ئەم بەرجەوەنانە دا لە لایەکی دیکە دەبنە هۆی ئەوەی کە وێنە و دیمەنانێکی خەیاڵی و ئەزموون نەکراو لە جاوی بینەر و گەشتیار دا بێتە دی. هەروەها دیمەنێکی زۆر دانسقە کە جادەی چابەهار ـ گۆواتر کردوویە بە دوو کەرتەوە بۆتە هۆی ئەوەی کە ئەم جادە ببێتە یەکێک لە جوانترین جادەکانی ئێران. لە لایەکیەوە کێوە گرۆڤەرشکڵە خۆڵەمێشییە خەیاڵ بزوێنەکان و ئەو لاکەی دیکەی زەریایەکی سەوز و ماسەگەلێکی کەمی سوور لە گەڵ دارۆکەگەلێکی بیاوانی لە تەنیشتی، دنە دەدەن بە خەیاڵ و وێنای مرۆڤ دەبزوێنن.

دەشت کە لە ناوەڕاستی جادەکە دا دەبیتە ئاوگر(اب گیر)گەلێک درووست دەکات کە لە لایەکەی زەریاوە پەمەییە و لە لایەکەی کێوەکانیش دا خۆڵەمێشی ئاماڵ ئەسپی، ئەو شوێنەی کە پێی دەڵێن تاڵاوە پەمەییەکان. ئەم جادەیە کە بە هەوراز و نشێوە تایبەتەکەی خۆی لە لای چەپیەوە هەندێ جار وێنەی زەریا دوور و نێزیک دەکاتەوە و شوێنێکە کە لە سەرەوە و بەرزاییەکی تایبەت ئەو حاڵەتە درووست دەکات، لە راکێشەرییە تایبەتی و دانسقەکانی پارێزگای سیستان و بەلووچستانە. زنجیرە چیا مەریخییەکان کە تەنها لە ناوچە باشوورییەکانی پارێزگای سیستان و بەلووچستان دا هەڵکەوتووە، توانیویەتی وێنا و فۆرمی ناوچەیەکی گەشتیاری تەواو سرووشتی بخاتە روو. ئەم کێوانە لە رابردوو دا بە ژێر کۆمایەک خاک و خۆڵەوە بوون و ئێستاکە بە تێپەڕینی کات سەریان لە ژێر ئەو خاکانە هێناوەتە دەرەوە. بە هۆی گۆڕانەکانی کەش و هەوا و بارانە وەرزییەکان، خاک و خۆڵەکەی سەریان داوەریوەتە بنارەکانی و روخساری راستەقینە و سەرەکی کێوەکە خراوەتە روو. لە پانتایی ئەم کێوانە دا بەدی دەکرێت کە بڕێک جار بەرزاییان تا ٥ مەتر هەڵدەکشێت و لە باقی شوێنەکانی تری ئەم بیابانانە دا بەرزاییان دەگاتە ١٠٠ مەتر و تەنانەت زۆرتریش. جنس و پێکهاتی ئەم کێوانە زۆر سەخت و قایمە و هەڵزنان بە سەریان دا وەکوو ئەوە وایە کە بەسەر شاخێکدا هەڵدەزنێیت.

ئاراستەی رۆشتن بۆ ئەم شوێنە: پارێزگای سیستان و بەلووچستان – شارستانی چابەهار- کیلۆمەتری ٤٥ ی جادەی چابەهار – گۆواتر

دارستانەکانی حەڕای چابەهار

دارستانەکانی حەڕا یەکێکە لە شوێنە راکێشەرە گەشتیارییەکانی شاری چابەهەر کە لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان دا هەڵکەوتووە. ئەم شوێنە جوانە لە گەڵ “خورباهوو” وەکوو بیستەمین تاڵاوی نێونەتەوەیی لە پێڕستی کۆنڤانسیۆنی رامسەر دا تۆمار کراوە، هەرچەندە دارستانەکانی حەڕا چڕییەکی یەکدەسی و یەکپارچەن و هیچ جۆروجۆریی و دەوڵەمندی لە بواری گژ و گیا دا تێدا نییە، بەلام لەسەرێکیترەوە خاوەنی ژینگەیەکی گیانلەبارنی فرە و فراوان و دەوڵەمەندە، و ئەم فراوانی و لە هەمان کات دا جۆراوجۆرییە بەهۆی دۆخ و شوێنگەی رێبازییانە یان ئیکۆتۆنییانە. ئەم دارستانانە دیاری و دیاردەی هاوبەشی زەریا و وشکانین و پاراستن و بەرگری کردن لێیان وەکوو ژینگەیەکی دەوڵەمەند و پڕبەها و هەستمەند لەرووی گەشتیارییەوە، لە هەموو دونیا دا داکۆکی و پێداگری لەسەر کراوە. دارستانەکانی مانگڕوو زۆر پاراو وپڕپیتن و لە رووی جۆراوجۆری گیان لەبەران دا بە یەکێک لە ناوەند و چەقە گرینگەکان هەژمار دەکرێت. هەندێک لە کارکردە گرینگەکانی ئەم دارستانەنە بریتین لە: پاراستنی سەنگئاویی(ابسنگ)ە مەرجانییەکان و دابین کردنی ژینگەی ئاوبژێوەکان(ابزیان)ی پەلەوەرەکان و باقی گیان لەبەرانی تر. و ئەم ئیکۆسیستەمە هۆکارێکە دیاری کەرە بۆ پاراستنی رۆخ و کەنارەکان لە هەمبەر پووکان و داچوون دایە کە بە هۆی شەپۆلە سامناکەکانی زەریاوە روو دەدات.  ئەم دارستانانە دیاری و دیاردەی هاوبەشی زەریا و وشکانین و پاراستن و بەرگری کردن لێیان وەکوو ژینگەیەکی دەوڵەمەند و پڕبەها و هەستمەند لەرووی گەشتیارییەوە، لە هەموو دونیا دا داکۆکی و پێداگری لەسەر کراوە. ئەم دارستانانە بۆ دانیشتوان و موسافیرەکانی شارستانی چابەهار نەناسراوە و جوانییەکی تایبەتیان هەیە کە لە شێوەی خۆی دا بێ هاوتایە و جێ ژوانی سەیر و سەمەرەترین وێنەکانە. ئەم دارستانانە بە بۆنەی گرینگیی و بەرزیی زانستمەندی بەناوبانگی ئێرانی واتە ئەبوو عەلی سیانا بە ناوی avicennia وە تۆمار کراوە کە یەکەم جار ئەو دۆزیویەتییەوە و بە دەربڕینی خۆماڵی و ناوچەییش پێی دەڵێن “تەمر”.

ئەم دارستانانە لە هەموو وەرزەکانی ساڵ دا خەریکی گەشە و باڵاکردنن تا شوێنێک کە ئەم دارستانانە بە ناوی دارستانە هەمیشە بەهارەکە ناوی دەرکردووە.، و لەو ناوچانە دا دەڕوێن کە لە ژێر دەسەڵاتی هەڵچوون و داچوونی زەریایە بە شێوەیەک کە حاڵەتی هەڵکەوتنیان ئاوایە کە لە رۆخی زەریاوە دەست پی دەکات و تا سنووری کۆتایی هەڵچوون و داچوونەکە درێژەی دەبێت هەر بۆیەش لە رووی گەشتیارییەوە دەکرێ هەمووان کەڵکی لێ وەربگرن. و هەروەها ئەم دارستانانە زۆر پاراون و لە رووی ژینگەییشەوە یەکێکە لە شوێنە ناوەندییە گرینگەکان.

ئاراستەی پێ را گەیشتن: لە مەودای ١٥٠ کیلۆمەتری چابەهار

ئامادە کردن و وەرگێڕان: عادڵ قادری

 

سەرچاوە:gardesh.info

Previous Post

وتووێژی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ گه‌ڵ هه‌واڵده‌ری فه‌رانسه‌: ته‌واوی خاکی وڵات ئازاد ده‌که‌ین

Next Post

ڕه‌وشی مافی مرۆڤ له‌ عه‌ره‌بستان

RelatedPosts

باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە
گه‌شت و گه‌شتیاری

باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە

حوزه‌یران 6, 2025
“دەرەتفێ”، شوێنێک کە ساڵ تێیدا بە گەڕانەوەی لەق لەقەکان دەست پێدەکات
گه‌شت و گه‌شتیاری

“دەرەتفێ”، شوێنێک کە ساڵ تێیدا بە گەڕانەوەی لەق لەقەکان دەست پێدەکات

حوزه‌یران 4, 2025
کام پێغەمبەرانە لە ئێران نێژراون؟
گه‌شت و گه‌شتیاری

کام پێغەمبەرانە لە ئێران نێژراون؟

حوزه‌یران 2, 2025
تاڤگەی ئاوی سپی لوڕستان؛ بووکی تاڤگەکانی ئێران
گه‌شت و گه‌شتیاری

تاڤگەی ئاوی سپی لوڕستان؛ بووکی تاڤگەکانی ئێران

حوزه‌یران 2, 2025
تاڤگەی ئابتافی ئیلام، جوانترین تاڤگەی ئێران
گه‌شت و گه‌شتیاری

تاڤگەی ئابتافی ئیلام، جوانترین تاڤگەی ئێران

حوزه‌یران 1, 2025
بزانه بەهرەی ئێرانییەکان 1700 ساڵ لەمەوبەر چۆن بووه!
گه‌شت و گه‌شتیاری

بزانه بەهرەی ئێرانییەکان 1700 ساڵ لەمەوبەر چۆن بووه!

ئایار 31, 2025
Next Post

ڕه‌وشی مافی مرۆڤ له‌ عه‌ره‌بستان

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020