بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نیکۆڵ پاشینیان بەشداریی گردبوونەوەیەکی لایەنگرانی کرد و وتی: هیوادارم بەم ترس و دڵەڕاوکێی نەیارانەوە ڕاهاتبوون، ئەوان درێژە بە پڕوپاگەندەکانیان دەدەن، ئێمە لێرەین و نیشتمانی خۆمان بە جێ ناهێڵین، خێزانەکەشم لێرەن.
ناوبراو وتی کە دۆخی ئەرمینیا کۆنتڕۆڵ کراوە و سوپا دەبێت لە ژێر فەرمانی خەڵک و سەرۆک وەزیراندا بێت.
سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا سەبارەت بە هەڕەشەی شەڕی ناوخۆییش وتی: ئەم هەڕەشەیە بەردەوام هەبووە بەڵام دەبێت بزانن کە ڕێگری لەمە دەکەین، بە دڵنیاییەوە کە کێشەکان دەبێت تاوتوێ بکرێن./.