بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاشم ئەلکەندی وتی کە ئەمریکا لە ڕێگای هەندێک بەکرێگیراوی خۆی لە پشتەوەی هێرشەکەی ئەم دواییەی ناوچەی سەوزە و بەمەش دەیەوێت ڕای گشتی لە دژی خۆڕاگری عێراق و ڕێکخراوی حەشدی شەعبی هان بدات.
ناوبراو وتی: هێرشەکەی سەر ناوچەی سەوز بۆ دۆزینەوەی بیانووی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکایە لە عێراق.
ئەلکەندی وتی: هەڵسووکەوتی سەرۆک کۆمارانی ئەمریکا لە گەڵ بەرپرسانی عێراقی شێوازی خۆبەزلزانینی پێوە دەبینرێت و وەک ئەوەیە کە بەرپرسە عێراقییەکان فەرمانبەرێکی ئەمریکین.
ئەم شرۆڤەکارە عێراقییە سەبارەت بە پەیوەندییە تەلەفوونییەکەی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە گەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی کە لە پاش ئەو پەیوەندییە تەنیا هەندێک سیاسەتی نوێی واشنتن بە سەر حکومەتی بەغدا دەسەپێندرێت و شتی دیکەی لێ سەوز نابێت./.