بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ ماهر حەمود جەختیکردەوە کە ئامانجی کۆتایی موسڵمانان لە ئازادکردنی قودسی پیرۆز مسۆگەر دەبێت.
ناوبراو وتی: بە هەمووان دەڵێین، بەوانەی کە ئاڵای دادپەروەری ئیسلامییان بەرز کردووەتەوە، دەڵێین کە بە بێ فەڵەستین درووشمەکانتان کەموکوڕیی هەیە.
وتیشی کە دەبێت هەمووان لە ڕێگای فەڵەستیندا یەکڕیزی خۆمان بپارێزین و لە هەر پیلانگێڕییەکی دوژمنان بۆ تێکدانی ئەم یەکڕیزییە ئاگادار بین.
سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی خۆڕاگری وتی: دەبێت بە یەکگرتوویی بە ڕێگای قودس بگەین.
شێخ حەمود وتی: سەرکەوتنمان مسۆگەرە و خەباتگێڕانی ئێمە ڕێگای گەیشتن بە قودسیان هەموار کردووەتەوە./.