بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئیتڵاعاتی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و بڕیارگەی حەمزە سەیدشوهەدا هەوڵەکانی تیمێکی تیرۆریستی پووچەڵکرایەوە کە لە دوو تیرۆریستی سەر بە گرووپێکی تیرۆریستی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان پێکهاتبوون و لە شەڕ و پێکدادانێکی چەکداریدا لەناو بران.
ئەو تیرۆریستانە پیلانی کردەوەی تیرۆریستییان لە شاری پیرانشار هەبووە و دەست بە سەر چەند پارچە چەک و بڕێک تەقەمەنی ئەواندا گیراوە./.