جام کوردی:
کاراکته‌ره سه‌ره‌کییه‌کان و هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌وان له گرنگترین کێشه و قه‌یرانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له کۆنفرانسی میونشن له ده‌وری یه‌ک کۆبوونه‌وه تا ڕه‌نگه چاره‌سه‌رێک بۆ سوریا بدۆزنه‌وه و کۆتایی به یه‌کێک له مه‌ترسیدارترین شه‌ڕه‌کانی ناوچه‌که و جیهان له بواری به‌هێزبوونی گرووپه تیرۆریستییه‌کانه‌وه بێنن که ده‌یان هه‌زار کوژراو و ملیۆنان ئاواره‌ی لێکه‌وتووه‌ته‌وه.
سوریا له مانگی مارسی 2011وه تا ئێستا بووه‌ته گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و ئاڵۆزی خوێناوی که تا ئێستا زیاتر له 260 هه‌زار کوژراو و ملیۆنان ئاواره‌ی هه‌بووه.
له کۆنفرانسی میونشن 17 وڵات که به چه‌شنێک له شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌کانی سوریا تێوه‌گلاون، گه‌ڵاڵه‌یه‌کیان سه‌باره‌ت به دابین کردنی به‌ستێنی ئاگربه‌ست، وه‌ستاندنی پێکدادانه سه‌ربازییه‌کان و کرانه‌وه‌ی ڕێگاکان به مه‌به‌ستی ناردنی یارمه‌تییه مرۆڤییهکان بۆ خه‌ڵکی سوریا خسته‌ڕوو که به پێی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه ئه‌م وڵاتانه له سه‌ر ئه‌وه ڕێکه‌وتن که سه‌رجه‌م به‌ربه‌سته‌کانی به‌رده‌م له ناردنی یارمه‌تییه مرۆڤییهکان هه‌ڵبگیرێت و ئاگربه‌ست تا حه‌وته‌ی داهاتوو جێگیر بکرێت. ئه‌م ڕێکه‌وتنه له کۆتایی وتووێژێکی پێنج کاتژمێری له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ڕاگه‌ێندرا. په‌نجا و دووه‌مین کۆنفرانسی ئه‌منی میونشن له ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه ده‌چێت و سه‌رکرده‌ی 30 وڵات، 70 وه‌زیری ده‌ره‌وه و وه‌زیری به‌رگری و سه‌دان پسپۆڕ و شاره‌زا به‌شدارییان تێدا کردووه. ڕووسیا و ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانیان پێش له‌م ڕێکه‌وتنه، هه‌ر چه‌شنه ئاگربه‌ستێکیان بۆ پێداچوونه‌وه به هێزی لایه‌نی به‌رامبه‌ر ده‌زانی، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو تۆمه‌تانه له ئێستادا لایه‌نه‌کان له سه‌ر ئاگربه‌ستی نێوانیان ڕێکه‌وتوون.
له پاش ئه‌م ڕێکه‌وتنه ڕاوێژکاری باڵای ئستفان دیمیستوورا نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری سوریا، وتی که ڕێکه‌وتنی میونشن سه‌باره‌ت به جێگیرکردنی ئاگربه‌ست و ده‌ستپێکردنی هه‌ڵمه‌تی گه‌یاندنی یارمه‌تییه مرۆڤییهکان بۆ گه‌لی سوریا پاش ماوه‌یه‌کی زۆری چاوه‌ڕوانی و هه‌ژاری، له دڵی دانیشتووانی ئه‌م وڵاته‌دا هیوایه‌کی به‌دیهێناوه که نابێت له ناو ببرێت. ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له سه‌ر بڕیاری گرووپی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی له سوریا، له وتووێژه‌کانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی میونشن، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به ئاماده‌بوونی وڵاتانی ئه‌ندام له‌م گرووپه و ئه‌ندامانی گرووپی جێبه‌جی کاری یارمه‌تیدانی سوریا له باره‌گای ئه‌رووپی ئه‌م ڕێکخراوه به‌ڕێوه برد.
له‌م کۆبوونه‌وه‌دا که به سه‌رۆکایه‌تی یان ئهژلان ڕاوێژکاری باڵای ئستفان دیمیستوورا نوێنه‌ری تایبه‌تی بان کی موون بۆ کاروباری سوریا به‌ڕێوه‌چوو، چۆنیه‌تی چالاکی گرووپی ئامهژپێکراو و پرسی ده‌ستگه‌یشتنی ئه‌ندامانی گرووپه‌که به لێقه‌وماوان و ئاواره‌کانی سوریا به تایبه‌ت له ناوچه گه‌مارۆ له سه‌ره‌کان تاوتوێ کرا.
له ئێستادا پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه که ئایا ئه‌وه‌ی که له میونشن ڕێکه‌وتنی له سه‌ر کرا، واته وه‌ستاندنی شه‌ڕ و پێکدادانه سه‌ربازییه‌کان، ڕوو ده‌دات؟ وڵاتانی به‌شدار تا چه‌نده پابه‌ندی به‌ڵێنه‌کانی خۆیان ده‌بن؟
له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا پێویسته بڵێین که سه‌رجه‌م وڵاتانی به‌شدار و به‌ڵێنده‌ر له کۆنفرانسی میونشن هیوادار بوون که ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ کردنی ده‌سته‌به‌ر بکرێت، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا داهاتووه‌که‌شی به ڕووناک نابینن و له‌م پێناوه‌دایه که نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند که سه‌ره‌ڕای داخوازییه‌کان بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی وتووێژه‌کانی تایبه‌ت به ئاشتی له سوریا، هێشتا به ڕوونی نازانرێت که داهاتووی دانوستانه‌کان چۆن ده‌بێت. یه‌کێک له خاڵه ناکۆکه‌کانی وڵاتانی به‌شدار و ڕێگر له جێبه‌جێ کردنی هه‌ر چه‌شنه ڕێکه‌وتنێک له کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی میونشن و کۆبوونه‌وه‌کانی ڕابردوو و داهاتووش، پێناسه‌ی ئه‌م وڵاتانه‌یه له گرووپه تیرۆریستییه‌کان و نه‌یارانی حکومه‌تی دیمه‌شقه، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه ده‌بێت که تێڕوانین و بیرکردنه‌وه‌ی دوو به‌ره‌ی دژبه‌ران و هاوپه‌یمانانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د له تیرۆریستان جیاوازه. بۆ نموونه، سه‌رجه‌م وڵاتانی به‌شدار له کۆنفرانسی میونشن جه‌ختیان له سه‌ر به‌رده‌وامی شه‌ڕی دژ به داعش و به‌ره‌ی نوسره کرده‌وه، ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که به‌ره‌ی نوسره به‌شێکی جه‌یشی فه‌تحه که ئه‌مریکا و هه‌ندێک له وڵاتانی عه‌ره‌بی ئه‌م گرووپه به نه‌یاری به‌شار ئه‌سه‌د ناو ده‌به‌ن نه‌ک گرووپێکی تیرۆریستی، گرووپه‌کانی وه‌ک ئه‌حراری شام که به وته‌ی سه‌رچاوه‌کانی فه‌رمی، له لایه‌ن ئه‌نکه‌ره و ڕیازه‌وه پاڵپشتی ده‌کرێت. جیاکردنه‌وه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌کان له گه‌ڵ نه‌یاران که ئه‌گه‌ری به‌شدارییان له دانوستانه‌کاندا هه‌بێت زۆر ئه‌سته‌م و دژواره، به واتایه‌کی دیکه گه‌وره‌ترین کێشه‌ی دانوستانی نێوان وڵاتانی کاریگه‌ر له‌م قه‌یرانه له‌وه‌دایه که خوێندنه‌وه‌یان له جیاکردنه‌وه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌کان له گه‌ڵ نه‌یارانی به‌شار ئه‌سه‌د، له دوو به‌ره‌ی دژ به یه‌کدایه.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ڵوێستی توندی هه‌ندێک وڵاتی عه‌ره‌بی به تایبه‌ت عه‌ره‌بستان سه‌باره‌ت به وازهێنانی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵاتی سوریا که عادڵ جۆبه‌یر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته جارێکی دیکه له میونشن جه‌ختی له سه‌ر کرده‌وه له به‌ربه‌سته‌کانی ئاگربه‌ست یان گه‌یشتنه به هه‌ر چه‌شنه ڕێکه‌وتنێکی ئاشتی له سوریا. بابه‌تێک که له ئێستادا زۆربه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوا به تایبه‌ت ئه‌مریکا که پێشتر له گه‌ڵ عه‌ره‌بستان هاوڕا بوون، به گومانه‌وه لێی ده‌ڕوانن. ئه‌ڵبه‌ت فیلیپ هاموه‌ند وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا پاش بڕیاری لایه‌نه‌کان له سه‌ر ئاگربه‌ست، هه‌مان هه‌ڵوێستی ڕیازی له کۆنفرانسی میونشن دووپات کرده‌وه و وتی که هه‌ل و مه‌رجی سوریا ته‌نیا به ڕۆیشتنی ئه‌سه‌د و گۆڕینی سیاسه‌تی هاوپه‌یمانه‌کانی باشتر ده‌بێت. وته‌کانی جۆبه‌یر و هاموه‌ند له کاتێکدایه که به ڕای سه‌رجه‌م وڵاتان و شاره‌زایانی سه‌ربازی و سیاسی، له ئێستادا هێزه‌کانی سوپای سوریا له ڕێگای سه‌رکه‌وتندان و ده‌سکه‌وتی زۆریان به ده‌ست هێناوه و به‌شێکی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی گرووپه تیرۆریستییه‌کانیان سه‌ر له نوێ کۆنتڕۆڵ کردووه‌ته‌وه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا، هه‌ڵوێستی ئێران و ڕووسیا هه‌یه که جه‌خت له سه‌ر گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێکی گونجاو و یه‌کگرتنی سه‌رجه‌م وڵاتان له به‌ره‌ی دژ به تیرۆر ده‌که‌نه‌وه. ئێران به درێژایی قه‌یرانی سوریا به‌رده‌وام جه‌ختی له سه‌ر مافی چاره‌ی خۆنووسینی گه‌لی سوریا، کۆتایی هێنان به شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌کان وه‌ک پێش مه‌رجی گه‌یشتن به ئاشتی کردووه‌ته‌وه و ئه‌م بابه‌ته‌ش جارێکی دیکه له سه‌ر زاری محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له کۆنفرانسی میونشن دووپات کرایه‌وه. ئه‌و که‌سانه‌ی که به وته‌ی زه‌ریف، سیاسه‌ته هه‌ڵه‌کانیان ساڵانێک ده‌بێت گه‌لی سوریا ڕووبه‌ڕووی ئێش و ئازار، خوێنڕشتن و ئاواره‌بوون کردووه‌ته‌وه، له ئێستادا پێویسته له ڕاستییه‌کان تێبگه‌ن و چاره‌سه‌ری گونجاو له به‌رچاو بگرن و ئێمه به هاوکاری برایانمان ده‌توانین کێشه‌کانی ناوچه‌که چاره‌سه‌ر بکه‌ین. ئه‌م وتانه‌ی زه‌ریف له لایه‌ن شاره‌زایانی سیاسی وه‌ک هه‌ڵوێستێکی ئه‌رێنی و هه‌وڵێکی دیپلۆماتیکی تاران له پێناو کۆتایی هێنان به قه‌یرانی سوریا خوێندنه‌وه‌ی بۆ کراوه، هه‌ڵوێستێک که ده‌توانێت بنه‌مای سه‌ره‌کی کار بۆ گه‌یشتن به ئاشتی بێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه ڕووسیاش هه‌ڵوێستی عه‌ره‌بستان و هه‌ندێک وڵاتی ڕۆژئاوا سه‌باره‌ت به لادانی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات به خه‌یاڵاوی ناو ده‌بات و جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که داعش دوژمنی هاوبه‌شی سه‌رجه‌م وڵاتانی به‌شدار له کۆنفرانسه‌که بووه و پێویسته پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه و یارمه‌تیدانی حکومه‌تی دیمه‌شق به‌رده‌وام بێت و له‌م پێناوه‌شدا سرگێی لاوڕۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له په‌راوێزی کۆنفرانسی میونشن جه‌ختی له‌وه کردووه‌ته‌وه که وڵاته‌که‌ی به‌رده‌وامی به هێرشه ئاسمانییه‌کانی له سوریا ده‌دات.
له ئێستادا ئایا گه‌لی سوریا که به وته‌ی یان ئهژلان ڕاوێژکاری باڵای ئستفان دیمیستوورا نوێنه‌ری تایبه‌تی بان کی موون بۆ کاروباری ئه‌م وڵاته به‌و هیوایه که له گه‌ڵاڵه‌ی وه‌ستاندنی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌کان و ده‌ستپێکردنی یارمه‌تییه مرۆڤییهکان به‌دیهاتووه، ده‌توانن دڵخۆش بن و له چاوه‌ڕوانی ئاشتی و ژیانی هێمنی ڕابردوودا بن.
بێ گومان کۆتایی ئه‌م شه‌ڕ و ئاڵۆزییه به‌م ڕه‌وتی توندڕۆییه‌ی که ده‌بینرێت و وڵاتانی عه‌ره‌بی دابینکه‌ری بوون، زۆر ئه‌سته‌مه و تا گه‌یشتن به ئاشتی و سه‌قامگیری له سوریا و له ناوبردنی گرووپه تیرۆریستییه‌کان له‌م وڵاته ڕێگایه‌کی درێژ له پێشدایه.