بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وئام وەهاب سەرۆکی پارتی التوحید العربی لوبنان و وەزیری پێشووی ژینگەی ئەو وڵاتە لە تویتێکدا بە ئاماژە بە لێدوانەکانی ئەم دەواییەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران سەبارەت بە ڕژێمی زایۆنیستی، وتی: لێدوانەکانی ئایەتووڵا خامنەیی لە دژی نتانیاهۆ بە تەواوی کەرامەت و سەربەرزی بوو.
ناوبراو وتی: ئەو لێدوانانە لە دژی کەسێک بووە کە بە موڵەت و گڵۆپی سەوزی دوناڵد ترەمپ لە ساڵانی ڕابردوو دەستی بۆ هەر تاوانێک بردووە.
سەرۆکی پارتی التوحید العربی وتی: کۆتایی کاری نتانیاهۆ گەیشتووە. ئەمە مانای لێدوانەکانی ئایەتووڵا خامنەییە.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە بەشێک لە لێدوانەکانیان لە میانەی کۆبوونەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی شارەزایانی ڕێبەری لە گەڵ بەڕێزیان، وتیان: سەرۆک وەزیرانە گەمژەکەی ڕژێمی زایۆنیستی بەردەوام دەڵێت موڵەتی ئەوە نادەین ئێران دەستی بە چەکی ناوەکی بگات، لە کاتێکدا دەبێت بەو بڵێین کە ئەگەر کۆماری ئیسلامی بڕیاری وەهای دەبوو، نەک تەنیا ئەو، بەڵکوو گەورەتریش لەو هیچیان پێنەدەکرا.
حەزرەتی ئایەتووڵا خامنەیی وتیان: ئەوەی کە ڕێگری لە گەیشتنی ئێران بە چەکی ناوەکی دەکات، ئەو بنەما پیرۆزەیە کە بە ڕاشکاوانە هەر چەکێکی کۆمەڵکوژی بە ناوەکی و کیمیاییەوە حەرام و قەدەغە کردووە./.