جام کوردی:
هاوکات له گه‌ڵ هاتنی سی و حهوتهمین ساڵۆگه‌ری سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وه‌ک چۆن له میدیاکانیش بڵاو کراوه‌ته‌وه، ڕێ و ڕه‌سمێکی تایبه‌ت به‌م یاده مه‌زنه و به به‌شداری پارته کوردییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو. هه‌روه‌ها سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری – وه‌رزشی ئیمام خومه‌ینی (ره) له شاری که‌رکوک به فه‌رمی کرایه‌وه.
ئه‌م دوو ڕووداوه گرنگه هه‌ندێک خاڵی گرنگمان سه‌ر له نوێ بۆ دووپات ده‌کاته‌وه که به پێویستی ده‌زانم ئاماژه‌یان پێ بده‌م:
1)په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و کوردانی عێراق، مێژوویین و بابه‌تێکی هه‌ره ڕوون و ئاشکرایه که پێویست به هیچ توێژینه‌وه و لێکدانه‌وه‌یه‌ک ناکات. هاتووچۆ و سه‌ردانی دانیشتووانی هه‌ر دوو دیوی سنور و به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌کانی ئێران و هه‌رێم به‌ڵگه‌یه‌کی به‌هێزی ئه‌وه‌یه که له سه‌ر ئاستی ناوچه‌که و به درێژایی مێژوو، هیچ وڵاتێک وه‌ک کۆماری ئیسلامی بایه‌خی به کوردانی هه‌رێم نه‌داوه. بۆ نموونه له‌و سه‌رده‌مه‌یدا که وڵاتانی ناوچه‌که شانازییان به سه‌دامی دیکتاتۆر و کرده‌وه نامرۆڤانهکانیهوه ده‌کرد، له کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌دا ئه‌وه کۆماری ئیسلامی بوو که باوه‌شی بۆ لێقه‌وماوان کرده‌وه و گرنگتر له‌مه‌ش، ده‌نگی زوڵملێکراوی کوردانی گه‌یانده وڵاتانی جیهان و ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌کان.
2)پاش ڕووداوه‌کانی ساڵی 2003 و ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی دیکتاتۆر، کۆماری ئیسلامی ئێران له ڕیزی یه‌که‌م وڵاتاندا بوو که کۆنسووڵخانه‌ی خۆیی له هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه و به فه‌رمی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌کانی له ئاستێکی باڵادا په‌ره پێ داوه. تاران هه‌رده‌م به‌رامبه‌ر به کوردانی عێراق، تێڕوانینێکی ئه‌رێنی و هه‌ستێکی هاوکاریی هه‌بووه، نه وه‌ک تورکیا تا ئه‌م ساڵانه‌ی دواییه نکۆڵیی له بوونی ئه‌وان ده‌کرد و له ئێستاشدا به هۆی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیه‌وه چاوی بڕیوه‌ته سه‌رچاوه سرووشتییه‌کانی کوردستان و به ته‌مایه که پێداویستییه‌کانی وزه‌ی خۆی له سه‌ر خاکی هه‌رێمی کوردستان دابین بکات. به پێچه‌وانه‌وه له قۆناغه جیاجیاکاندا کۆماری ئیسلامی ڕێزی له کوردانی هه‌رێم ناوه و په‌یوه‌ندییه‌کانی له سه‌ر بنه‌مای ڕێزی به‌رامبه‌ر و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش بووه.
3)شه‌ڕی دژ به داعش جارێکی دیکه نیازپاکی کۆماری ئیسلامی ئێرانی به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی کوردستان سه‌لماند. له کاتێکدا گرووپی تیرۆریستی داعش هه‌ڕه‌شه‌ی له سه‌ر هه‌ولێر و ناوچه‌کانی دیکه درووست کردبوو، به وته‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، تاران یه‌که‌م وڵات بوو که به فه‌رمی هاوکارییه‌کانی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش پێشکه‌ش به هه‌رێمی کوردستان کرد و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌دا ده‌ستی ڕه‌شی داعش بگاته پایته‌ختی کوردستان. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی که بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که له گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان په‌یوه‌ندی به‌هێزمان هه‌یه و به نهێنیش داعشیان ته‌یار ده‌کرد که پیلانه‌کانیان دژ به کوردان جێبه‌جێ بکات.
4)ئه‌گه‌ر حکومه‌ته‌کان له‌م بابه‌ته‌دا به لاوه بنێین، ئه‌وا دانیشتووانی هه‌رێمی کوردستان له سه‌ر ئاستی ناوچه‌که ڕه‌نگه له گه‌ڵ دانیشتووانی هیچ وڵاتێکی دیکه‌ی وه‌ک ئێران هه‌ست به نزیکایه‌تی نه‌که‌ن و هاوبه‌شی زمانی، کلتوری و ته‌نانه‌ت ئائینیش وای کردووه که ئه‌وان ئێران به ماڵی دووه‌می خۆیان بزانن و ئێرانییه‌کانیش کاتێک سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن، وا هه‌ست ده‌که‌ن که له وڵاتی خۆیانن.
5)له کۆتاییدا وێڕای به‌رزنرخاندنی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌کانی به‌رپرسانی هه‌ر دوو لا بۆ گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان، ده‌توانم بڵێم که وه‌ک چۆن به درێژایی مێژوو سه‌لمێندراوه و له‌م ساڵانه‌شدا بینیومانه، بۆ داهاتووش، کۆماری ئیسلامی ئێران ته‌نیا وڵاتی ناوچه‌که ده‌بێت که به هه‌مان ڕێزی جارانه‌وه له خه‌ڵک و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڕوانێت. تورکیا، عه‌ره‌بستان و وڵاتانی دیکه‌ش په‌یوه‌ندی و به‌ڵێن و وته‌کانیان به ئامانجی مسۆگه‌ربوونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیانه و دۆست و لایه‌نگری کوردان نین، ئه‌گه‌ر وڵاتێکی وه‌ک عه‌ره‌بستان خۆی به دۆست و لایه‌نگری کوردستان ده‌زانێت با به‌شێک له یارمه‌تییه داراییه‌کانی که هه‌رده‌م له ڕێگای به‌هێزبوونی گرووپه تیرۆریستییه‌کاندا به‌کار هێنراوه، ئه‌مجاره له ڕێگایه‌کی ئه‌رێنیدا و بۆ ده‌ربازبوونی هه‌رێم له‌م قه‌یرانه داراییه‌دا ته‌رخان بکات.