بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەمار حەکیم لە بەیاننامەکەی خۆیدا ڕایگەیاندووە کە بە گەرمی پێشوازی لە سەردانەکەی پاپا بۆ عێراق دەکەین و هیوادارین کە ئەم سەردانە ببێتە هۆی پتەوکردنی بنەماکانی ئاشتی و پێکەوەژیان.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمە هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەم سەردانە بە ڕووداوێکی مێژوویی دادەنرێت کە دەبێتە هۆی پتەوبوونی ڕۆڵی نەجەفی پیرۆز و ڤاتیکان لە پەیوەندیی نێوان ئائینەکان و پێکهاتە جیاجیاکان لە سەرتاسەری جیهان.
حەکیم هەروەها مەسیحییەکانی بە پێکهاتەیەکی گرنگی عێراق ناو بردووە و داوایکردووە کە لە هەموو ماف و ژیانێکی شەرەفمەندانە لە گەڵ پێکهاتەکانی دیکەی ئەم وڵاتە کەڵک وەربگرن./.