بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوە عێراقییەکان ئەمشەو دووشەممە ڕایانگەیاندووە کە دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە نزیک ناوچەی سەوزی بەغدا بیستراوە.
بە پێی ڕاگەیاندنی ئەو سەرچاوانە، زەنگی ئاگادارکردنەوەش لە لایەن باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە لێدراوە.
کەناڵی المیادین لە سەر زاری پەیامنێری خۆی لە بەغدا ڕایگەیاندووە کە لانیکەم سێ ڕۆکێت بەر نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا کەوتووە.
کەناڵی روسیا الیوم بە هەمان شێوە ڕایگەیاندووە کە بە هۆی ئەو هێرشەوە چەند کەسێک بریندار بووە.
ئاژانسی فەرمی عێراقیش وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هێرشەکە ڕایگەیاندووە کە دوو ڕۆکێت ئاراستەی ناوچەی سەوز کراوە./.