جام کوردی:
ساڵانێک پێش ئێستا له سه‌رده‌می یه‌کێتی سۆڤییه‌ت یان ته‌نانه‌ت دواتر، زۆر ئه‌سته‌م بوو بڕوا به‌وه بکرێت که رۆژێک بانگی محه‌ممه‌د ڕه‌سوول الله له سینه‌مای ناوه‌ندی مۆسکۆ ببیسرێت، به‌ڵام ئه‌م حه‌وته‌یه هۆڵی سینه‌مای ئۆکتایبر میواندارێتیی له موسڵمانان و ته‌نانه‌ت مه‌سیحییه‌کان کرد که بۆ پێشوازی له پێغه‌مبه‌ری ڕه‌حمه‌ت و مێهره‌بانی هاتبوون و ڕووداوێکی گرنگی ڕۆشنبیری له نێوان دوو وڵاتی ئێران و ڕووسیا به‌دیهات.
سینه‌مای ناوه‌ندی مۆسکۆ میواندارێتی له فلێمی محه‌ممه‌د ڕه‌سوول الله له ده‌رهێنانی مه‌جید مه‌جیدی کرد تا به‌ده‌ر له موسڵمانان، دۆستانی پێغه‌مبه‌ری مێهره‌بانی بۆ دیتنی ئه‌و فلێمه ئاماده بن. فلێمێک که فرمێسکی له چاوانی گه‌وره ده‌رهێنه‌ری ڕووسیا، نیکیتا میخائیل کۆف و ده‌میر محێدین جێگری کۆمه‌ڵه‌ی موفتییه‌کانی فیدراسیۆنی ڕووسیا ده‌رهێنا.
مه‌جیدی پێش له نمایش کردنی فلێمه‌که جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که هه‌وڵی داوه سه‌رجه‌م ڕا و بۆچوونه به‌هێزه‌کانی شێعه و سوننه له پرۆسه‌ی ده‌رهێنانی ئه‌م فلێمهدا به‌کار بێنێت، به په‌یامنێرانیشی ڕاگه‌یاند که ئێمه له جیهانێکدا ده‌ژین که به‌داخه‌وه خوێندنه‌وه‌ی ناڕه‌وا له ئیسلام بڵاو ده‌بێته‌وه و ده‌کرێته فلێم و …، ئه‌و خوێندنه‌وانه‌ی که هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان له گه‌ڵ ئیسلام نییه. سه‌باره‌ت به تیرۆر، توندووتیژی، کوشتن و ئه‌و تاوانانه‌ی که له‌م سه‌رده‌مه‌دا به ناوی ئیسلام بڵاو ده‌بێته‌وه، پێویسته بڵێین که ئه‌وان ناوی ئیسلامیان دزیوه و ئه‌مه بنه‌ما و ناوه‌ڕۆکی ئائینی پیرۆزی ئیسلام نییه. وڵاتی ڕووسیاش هه‌مان تێڕوانینی توندڕۆوانه‌ی گرووپه جیاوازه‌کانی تێدا هه‌یه و ئه‌مڕۆ ئێران و ڕووسیا له به‌ره‌یه‌کی هاوبه‌شدا شه‌ڕی تیرۆر و توندووتیژی ده‌که‌ن و هیوادارین له ڕێگای پرسه ڕۆشنبیرییه‌کانه‌وه بتوانین ڕواڵه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی ئیسلام پێناسه بکه‌ین. من هه‌وڵم داوه به ده‌رهێنان و درووست کردنی ئه‌م فلێمه، درگایه‌کی نوێ به‌ره‌و جیهانی ڕۆژئاوا بکه‌ینه‌وه و ڕواڵه‌تێکی ڕاسته‌قینه له ئیسلام پیشان بده‌ین.
ناوبراو له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێرێک سه‌باره‌ت به هۆکاره‌کانی ڕێگه‌پێنه‌دانی فلێمه‌که بۆ نمایش کردنی له هه‌ندێک وڵاتی عه‌ره‌بی، وتی: ئه‌م فلێمه له لایه‌ن هه‌ندێک وڵاته‌وه به بێ هۆکار گه‌مارۆی خراوه‌ته سه‌ر و من به چه‌ندین جار داوام له سه‌رجه‌م زانایانی ئائینی کردووه که فلێمه‌که ببینن و وتووێژ بکه‌ن تا ڕواڵه‌تێکی نوێ له ئیسلام پێناسه بکرێت. من پێم وایه هۆکاری پێنه‌دانی موڵه‌ت به‌م فلێمه، سیاسییه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که له ئێران‌دا به‌رهه‌م هێنراوه.
میخائیل کۆف وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی ناسراوی ڕووسیا پێش نمایش کردنی فلێمه‌که باسی ئه‌و ڕۆژانه‌ی کرد که تێڕوانینی خۆیی به‌رامبه‌ر به ئیسلام ڕوون کردووه‌ته‌وه. ناوبراو ئاماژه‌ی به ئاماده‌بوونی له جێژنی نه‌ورۆزی تاتاره‌کان دا و ڕایگه‌یاند: له‌و ڕۆژه‌دا چووه‌ته سه‌ر میناره‌ی مزگه‌وتی شاری نیژنی نهوگراد و دیمه‌نی که‌م وێنه‌ی ڕووسیا ده‌بینێت که پێویست ده‌کات هه‌ندێک کات به چه‌ک به‌رگری له‌م دیمه‌نه جوانانه بکرێت.
ئه‌م ده‌رهێنه‌ره به‌ناوبانگه‌ی ڕووسیا که ئه‌رکی پێشکه‌ش کردنی به‌رنامه‌ی من شارلی نیم له ته‌له‌فزیۆنی ڕووسیای له ئه‌ستۆیه، جه‌ختی له‌وه کرده‌وه: من ده‌زانم که سه‌باره‌ت به ئیسلام زۆر تێڕوانینی نه‌رێنی هه‌یه. من ده‌زانم نابێت مرۆڤه‌کان بکوژرێن، له به‌ر ئه‌وه‌ی که پێویسته له گه‌ڵ ئه‌وان هه‌ڵسووکه‌وتمان هه‌بێت، نه‌ک ئه‌وه‌ی به فیشه‌ک ڕووبه‌ڕوویان ببینه‌وه.
میخائیل کۆف هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به قه‌ده‌غه‌بوونی نمایشی ئه‌م فلێمه له میسر و عه‌ره‌بستان دا و وتی: من زۆر خۆشحاڵم که ئه‌م فلێمه سه‌باره‌ت به سه‌رده‌می منداڵی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌توانێت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که له ڕووسیا ده‌ژین و زانیارییه‌کی ئه‌وتۆیان سه‌باره‌ت به ئیسلام نییه ده‌رفه‌تێک دابین بکات که باشتر ناسینیان له‌م ئائینه هه‌بێت.
ده‌رهێنه‌ره به‌ناوبانگه‌که‌ی ڕووسیا له کۆتایی لێدوانه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به مه‌جیدی دا و وتی: له سه‌ر پێگه‌ی ده‌رهێنه‌رێکی گه‌وره ڕاوه‌ستاوه و په‌ره به کلتوری فارسی ده‌دات، کلتورێک که به دڵێکی گه‌وره خراوه‌ته ڕوو. پێویسته ڕێزی لێ بگیرێت و هه‌ستی پێ بکرێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که به ته‌نیا ڕێزلێنان، عه‌شق و هه‌سته که ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ست بۆ چه‌ک نه‌به‌ین.
پاش دیتنی فلێمه‌که، میخائیل کۆف ئه‌وه‌نده کاریگه‌ری له سه‌ر بوو که به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند که له ئێستادا وام لێهاتووه منیش ژیانی مه‌سیح له فلێمێکدا به جیهانیان پیشان بده‌م.
به‌ڵام تێڕوانینی مه‌سیحییه‌کان سه‌باره‌ت به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام پاش نمایش کردنی فلێمه‌که له گه‌ڵ سه‌ره‌تای ئاماده‌بوونیان له هۆڵی سینه‌ماکه‌دا جیاواز بوو. ئه‌وان که‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیان به نێعمه‌تێک ناو ده‌برد و ڕایانگه‌یاند که وه‌ک مه‌سیح له پێناو دابین کردنی ئاشتی و دڵۆڤانی هه‌نگاوی ناوه.
پاشان پرسیارم له ده‌میر محێدین جێگری موفتییه‌کانی ڕووسیا کرد که هۆی فرمێسکه‌کانی چی بووه، وتی: بیرۆکه‌ی گرنگ له که‌سایه‌تی به‌هێزه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، زۆربه‌ی مرۆڤه‌کان بیرۆکه‌ی باشیان هه‌یه، به‌ڵام که‌سایه‌تی ئه‌وان کێشه‌ی تێدایه. تیرۆریستان ئه‌م فلێمه نابینن، به‌ڵام ئامانجی ئه‌م فلێمه و له ڕاستیدا ئیسلام، دابین کردنی دۆستایه‌تی و پێکه‌وه دڵۆڤانییه.
شایانی ئاماژه‌یه له‌م ڕێ و ڕه‌سمه‌دا که له سه‌ر ئه‌رکی دوکتۆر ڕه‌زا مه‌له‌کی ڕاوێژکاری ڕۆشنبیری ئێران له مۆسکۆ به‌ڕێوه‌چوو، جێگری کۆمه‌ڵه‌ی موفتییه‌کان، به‌رپرسی نێوده‌وڵه‌تی که‌نیسه‌ی ئۆرتۆدۆکس، نوێنه‌رایه‌تی وڵاتانی موسڵمان نشینی قه‌فقاز و باڵوێزی چه‌ندین وڵاتی عه‌ره‌بی به‌شدارییان کرد.
نووسه‌ر: ئه‌حمه‌د وهخشیته، خوێندکاری دوکتۆرای زانسته سیاسییه‌کان له زانکۆی دۆستایه‌تی گه‌لانی مۆسکۆ
وه‌رگێڕان: جام کوردی – ئیدریس سلێمانی