بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جەبار مەعموری وتی کە ئێمە سێ ساڵ بەر لە ئێستا سەبارەت بە هێنانی داعشەکان لە سوریاوە بۆ عێراق هۆشداریمان دابوو.
ناوبراو وتی: ئەمریکا ڕێگری لە لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش دەکات و پاشماوەی ئەو گرووپە تیرۆریستییەش وەک مەترسییەک لە سەر عێراق ماونەتەوە.
مەعموری وتی: زۆربەی ئەو تیرۆریستیە خۆکوژانە کە بەم دواییانە لە عێراق کوژران، لە سوریا مەشق و ڕاهێنیان پێکرابوو و بۆ هاتنی عێراقیش ئاسانکارییان بۆ کرابوو.
سەرۆکی یەکێتی زانایانی موسڵمانی عێراق لە پارێزگای دیالە وتی کە عێراق ڕوبەڕوی پیلانێکی دوژمنان بۆ ئاڵۆزکردنی ڕەوشی ناوخۆیی و ناسەقامگیری بووەتەوە.
جەبار مەعموری وتی: زیاتر لە 30 هەزار داعشی بە خێزانەکانیانەوە لە سوریان کە مەترسییەکی زۆر گەورەن لە سەر ئاسایشی ئەو وڵاتە و عێراق و ڕوبەڕوبونەوەی ئەوان بە تایبەت لە سنورەکان پێویستی بە پلانێکی بەهێزی ئەمنی هەیە./.