بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف لە وتووێژی لە گەڵ کەناڵی المنار وتی: ئەمریکا لە ماوەی 4 ساڵی ڕابردوو هیچ بەڵێنێکی لە ڕێکەوتنی ناوەکیدا جێبەجێ نەکردووە، بە پێی بڕگەی 36 ی ئەو ڕێکەوتنە ئەگەر لایەنێک پابەندی بەڵێنەکانی نەبێت ئێرانیش دەتوانێت بەڵێنەکانی ڕابگرێت.
ناوبراو وتی: ئەگەر سەرۆک کۆماری ئەمریکا درێژەپێدەری هەمان سیاسەت و هەڵسووکەوتی دوناڵد ترەمپ بێت، هیچ دەسکەوتێکی لە بەرامبەر ئێران نابێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێمە لەو بڕوایەداین کە چەکی ناوەکی هیچ کات نابێتە هۆکاری بەهێزبوونی ئاسایش و سەقامگیری بەڵکوو تێکدەری ئاسایش و سەقامگیری جیهانە./.