جام کوردی:
نوێنه‌ری تاران له ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی و سه‌رۆکی ئه‌کادیمیای زمان و وێژه‌ی فارسی ڕایگه‌یاندووه که وانه‌وتنه‌وه به زمانی کوردی له زانکۆی کوردستان ههنگاوێکی به‌نرخه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، له سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی فه‌رهه‌نگی، وانه وتنه‌وه به زمانی کوردی له زانکۆی کوردستان ڕێگه‌پێدراوه و له ئێستادا که‌وتووه‌ته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه.
ناوبراو ڕوونیکرده‌وه: ئه‌مه بابه‌تێکی زۆر باشه و کاریگه‌ری ئه‌رێنی به دواوه ده‌بێت.
سه‌رۆکی ئه‌کادیمیای زمان و وێژه‌ی فارسی له درێژه‌دا وتی: کوردان له ڕه‌سه‌نترین پێکهاته‌کانی ئێرانن و زمانی کوردی ڕیشه‌دارترین زمانی ئێرانییه که پێویسته له ده‌فرایه‌تییه‌کانی که‌ڵک وه‌ربگیردرێت.
حه‌داد عادڵ هه‌روه‌ها جه‌ختی کرده‌وه که وانه وتنه‌وه به زمانه ئێرانییه‌کان به تایبه‌ت زمانی کوردی ههنگاوێکی ئه‌رێنییه که هیوادارین تواناکانی ئه‌م زمانه به شێوازێکی شیاو که‌ڵکی لێ وه‌ربگیردرێت.