جام کوردی:
به‌رپرسانی سوریا و هاوپه‌یمانه ئێرانییه‌کانی ئه‌وان سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی عه‌ره‌بستان له‌و وڵاته هۆشدارییان داوه‌ته ڕیاز. گرووپه نه‌یاره‌کانی سوریا له ئێستادا له حه‌له‌ب ڕووبه‌ڕووی شکستی قورس بوونه‌ته‌وه.
وه‌لید موعه‌لیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا که له شاری دیمه‌شق به‌ڕێوه‌چوو، ڕایگه‌یاند که هه‌ر هێزێکی ده‌ره‌کی ویستی ده‌ستێوه‌ردانی له کاروباری حکومه‌تدا هه‌بێت، به زیندوویی له خاکی سوریا ناگه‌ڕێته‌وه.
موعه‌لیم به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند: ” هه‌ر که‌س ده‌ستدرێژی بکاته سه‌ر خاکی سوریا، چه تورکیا و چه سه‌عوودیا، وانه‌یه‌کی توندیان پێ ده‌ده‌ین “. لاوازبوونی پێگه‌ی نه‌یارانی به‌شار ئه‌سه‌د له باکوری سوریا، گومانه‌کانی سه‌باره‌ت به زیاتربوونی یارمه‌تییه‌کانی عه‌ره‌بستان و تورکیا به‌و هێزانه و ته‌نانه‌ت ناردنی هێزی سه‌ربازیش بۆ ئه‌م وڵاته چڕتر کردووه‌ته‌وه.
پێشتر عه‌ره‌بستان ڕایگه‌یاندبوو که بژارده‌ی ناردنی هێزی وشکانی بۆ سوریا به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش به سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا تاوتوێ ده‌کات. ئیداره‌ی ئۆباما له‌م پێشنیاره پێشوازی کردووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، سوریا و هاوپه‌یمانه‌کانی، ئه‌م پێشنیاره به هه‌نگاوێکی دیکه دژ به دیمه‌شق و هاوپه‌یمانانی ده‌زانن نه‌ک ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش.
ڕووسیا که له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو به هێزی ئاسمانی پێگه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دی له به‌رامبه‌ر گرووپه نه‌یاره‌کان به‌هێزتر کردووه، له حه‌وته‌ی ڕابردوو سه‌باره‌ت به ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی تورکیا له سوریا هۆشداری دابوو. ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له وه‌ڵامی ئه‌مه‌دا ڕایگه‌یاندووه که بابه‌تێکی پێکه‌نینداره. تورکیا نزیک له 500 مایل له گه‌ڵ سوریا سنوری هاوبه‌شی هه‌یه. ئه‌نکه‌ره‌ش وه‌ک ڕیاز، گرنگترین لایه‌نگری نه‌یارانی به‌شار ئه‌سه‌ده و داوای لادانی ناوبراو له سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا وێڕای ئه‌وه‌ی که پرسی ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی ڕیاز له وڵاته‌که‌ی به ئه‌گه‌رێکی دوور ده‌زانێت، ڕایگه‌یاندووه که کرده‌وه هه‌ڵه‌کانی ڕژێمی عه‌ره‌بستان وامان پێ ده‌ڵێت که ڕه‌نگه واش ڕوو بدات. به‌رپرسانی عه‌ره‌بستان هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کیان له به‌رامبه‌ر لێدوانی به‌رپرسانی سوریا نه‌بووه.
له تاران فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی به گاڵته‌وه باسی بڕیاری عه‌ره‌بستانی بۆ ناردنی هێزی وشکانی بۆ سوریا کردووه و ڕایگه‌یاندووه که پاشایه‌تی سه‌عوودیا هیچ چاره‌سه‌رێکی بۆ قه‌یرانی سوریا نییه.
ژنڕاڵ محه‌ممه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاندووه: ” ناردنی هێزی وشکانی بۆ سوریا له لایه‌ن ڕیازه‌وه، کۆتایی کاری عه‌ره‌بستانه و ئه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش خاڵێکی خه‌راپ نییه “.
تاران و ڕیاز دوو ڕکابه‌ری ناوچه‌یین و له شه‌ڕی سوریا پاڵپشتی لایه‌نه جیاوازه‌کان ده‌که‌ن. وه‌لید موعه‌لیم له‌و کۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌دا هه‌روه‌ها وتی: مادام که سنوره‌کانی سوریا له گه‌ڵ تورکیا و ئه‌رده‌ن بۆ ته‌یارکردنی نه‌یاران به کار ده‌هێندرێت، ئاگربه‌ست مانایه‌کی نابێت. حکومه‌تی ئه‌مریکا که به یه‌کێک له لایه‌نگره سه‌ره‌کییه‌کانی گرووپه دژبه‌ره‌کانی ئه‌سه‌د داده‌نرێت داوای ئاگربه‌ست له سوریا ده‌کات و به ڕووسیای ڕاگه‌یاندووه که هێرشه ئاسمانییه‌کانی له‌م وڵاته بوه‌ستێنێت. له وه‌ڵامدا مۆسکۆ ده‌ڵێت که به ته‌نیا بنکه و مۆڵگه‌کانی داعش بۆردومان ده‌کات، واشنتن پێی وایه که فڕۆکه‌کانی ڕووسیا بنکه و پێگه‌ی هێزه میانڕۆکان ده‌که‌نه ئامانج.
شه‌ڕی چه‌ند لایه‌نه‌ی سوریا له نێوان هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له ئارادایه. زۆربه‌ی هێزه گه‌وره‌کانی وه‌ک ڕووسیا و ئه‌مریکا هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ناردنی هێزی وشکانی بۆ سوریا خۆیان به دوور بگرن و له ڕێگای به‌کارهێنانی هێزی ئاسمانی و پشتیوانی له هاوپه‌یمانه‌کانیان له‌م شه‌ڕه‌دا ده‌ستێوه‌ردانیان هه‌بێت.
ئه‌مه‌ی که عه‌ره‌بستان سه‌باره‌ت به ناردنی هێزی وشکانی سه‌ربازی بۆ سوریا جیدییه یان نه، هێشتا ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه. عه‌ره‌بستان پێشتریش له شه‌ڕی یه‌مه‌ن تووشی قه‌یران بووه، شه‌ڕێک که تێچووی زۆری بۆ ئه‌و وڵاته هه‌بووه و ئامانجه ستراتژیکه‌کانی هێشتا مسۆگه‌ر نه‌بووه. به‌ده‌ر له‌مه‌ش به هه‌زاران دانیشتووی سڤیلی کردووه‌ته قوربانی و به‌ستێنی گه‌شه‌ی هێزه‌کانی سه‌ر به قاعیده‌ی به‌هێزتر کردووه.
پێشڕه‌وییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی حکومه‌تی سوریا له پارێزگای حه‌له‌ب، ئه‌گه‌ری کۆنتڕۆڵ کردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌م پارێزگایه‌ی له لایه‌ن هێزه‌کانی سوپاوه به‌هێزتر کردووه. زیاتر له چوار ساڵه که به‌شه جیاوازه‌کانی پارێزگای حه‌له‌ب له لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌سه‌د و نه‌یارانه‌وه دابه‌ش کراوه.
هێزه‌کانی سه‌ر به حکومه‌تی سوریا که له نزیک شاری حه‌له‌ب جێگیر کراون، سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌کانیان خستووه‌ته گه‌ڕ که هێڵی گواستنه‌وه‌ی که‌ره‌سته و پێداویستی نه‌یاران کۆنتڕۆڵ بکه‌ن. ئه‌گه‌ری شکستی ته‌واوی نه‌یارانی ئه‌سه‌د له باکوری سوریا له ئارادایه. شرۆڤه‌کارانی کاروباری ناوچه‌که ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی سوپای ئه‌سه‌د له‌م ناوچه‌یه‌دا به خاڵێکی هه‌ره گرنگ له گۆڕانکارییه‌کانی شه‌ڕی سوریا ده‌زانن. پێده‌چێت زیاتربوونی هێرشه ئاسمانییه‌کانی ڕووسیا و به‌شداری چالاکانه‌ی ئێران و گرووپه هاوپه‌یمانه‌کانی له‌م شه‌ڕه‌دا، هاوکێشه‌ی شه‌ڕی سوریای به ئاراسته‌یه‌کدا بردووه که له به‌رژه‌وه‌ندی به‌شار ئه‌سه‌د دایه.
سه‌رچاوه: لۆسانجلێس تایمز
وه‌رگێڕان: جام کوردی