بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤیلیام هارتۆنگ ڕەخنەی لە فرۆشتنی چەک و کەرەستەی سەربازی بە حکومەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی گرتووە و ئەو وڵاتەی بە یەکێک لە لایەنە بەرپرسەکانی کارەساتی مرۆڤی لە یەمەن ناو بردووە.
ناوبراو وتی: بایدن لە یەکەم وتاری خۆی بەڵێنی ئەوەیدا کە هەر پاڵپشتییەک لە سعوودیە بۆ شەڕی یەمەن تا کاتێکی نادیار ڕادەگرێت.
هارتۆنگ وتی: سەرەڕای ئەمە، پاڵپشتییەکانی ئەمریکا لە ئیمارات وەک لایەنێکی دیکەی سەرەکی شەڕی دژ بە یەمەن بەردەوامە، حکومەتی بایدن دەبێت گرنگی بە کۆتایی هێنان بە شەڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بدات و نابێت تەنیا سیاسەتی ئەوە بێت کە ڕێگری لە هەناردەی چەک و کەرەستەی سەربازی بکات.
ئەو نووسەرە ئەمریکییە وتی: ئێستا کاتێکی گونجاو بۆ فرۆشتنی بڕێکی زۆر چەک و کەرەستەی سەربازی بە ئیمارات نییە، لە بەر ئەوەی کە ئەم وڵاتە ڕۆڵێکی ڕۆخێنەر و تێکدەرانەی لە شەڕی لیبیا و یەمەن هەیە و پێشتر بینراوە کە چەکی ئەمریکیی داوەتە گرووپە تیرۆریستییەکان.
وتیشی: ئەمریکا تا ئێستا 59 ملیار دۆلار چەکی بە ئیمارات داوە کە زۆربەیان لە شەڕی دژ بە خەڵکی یەمەن بەکار هاتوون./.