جام کوردی:
له ماوه‌ی ده ڕۆژی ڕابردوو، چین به‌رده‌وام له پله‌ی یه‌که‌می ڕیزی ئه‌و وڵاتانه‌دا ناوی هاتووه که زۆرترین هه‌نارده‌یان بۆ ئێران هه‌بووه، هه‌روه‌ها وڵاتانی ئیماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی، کۆریای باشور و ئیتالیاش له‌و وڵاتانه‌ن که هه‌نارده‌ی زۆریان بۆ ئێران هه‌بووه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئیسنا، به پێی ئاماری بڵاوکراوه له لایه‌ن گومرۆکی ئێران له ڕۆژی سێ شه‌ممه، 14ی ڕێبه‌ندان، چین به هه‌نارده‌ی 49 ملیۆن و 782 هه‌زار و 193 دۆلار کاڵا بۆ ئێران له پله‌ی یه‌که‌م ناوی هاتووه.
هه‌روه‌ها له‌م ڕۆژه‌دا له وڵاتی ئیماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی، 21 ملیۆن و 822 هه‌زار و 710 دۆلار کاڵا هاورده‌ی ئێران کراوه و به‌م پێیه‌ش ئه‌م وڵاته پله‌ی دووه‌می هه‌نارده‌ی کاڵای بۆ ئێران مسۆگه‌ر کردووه.
له‌م ڕۆژه‌دا کۆریای باشوریش 13 ملیۆن و 743 هه‌زار و 698 دۆلار کاڵای هه‌نارده‌ی ئێران کردووه و بووه‌ته سێهه‌م وڵاتی هه‌نارده‌کاری کاڵا بۆ ئێران.
هه‌روه‌ها له ڕۆژی چوارشه‌ممه 15ی ڕێبه‌ندان، چین به 38 ملیۆن و 978 هه‌زار و 395 دۆلار کاڵای هه‌نارده‌کراو بۆ ئێران به‌رده‌وام پله‌ی یه‌که‌می بۆ خۆی مسۆگه‌ر کردووه.
له‌م ڕۆژه‌دا ئیماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی 11 ملیۆن و 844 هه‌زار و 895 دۆلار کاڵای هه‌نارده‌ی ئێران کردووه و پله‌ی دووه‌م به ناوییه‌وه هاتووه.
هه‌ر له‌م ڕۆژه‌دا کۆریای باشور به هه‌نارده‌ی 7 ملیۆن و 789 هه‌زار و 780 دۆلار کاڵا بۆ ئێران له پله‌ی سێهه‌م دایه.
هه‌روه‌ها له ڕۆژی شه‌ممه، 17ی ڕێبه‌ندان وڵاتی چین به هه‌نارده‌ی 37 ملیۆن و 636 هه‌زار و 174 دۆلار له سه‌رووی ئه‌و ڕیزبه‌ندییه‌دا هاتووه و کۆریای باشور به 8 ملیۆن و 992 هه‌زار و 368 دۆلار کاڵای هه‌نارده‌کراو بۆ ئیران له پله‌ی دووه‌م ناوی هاتووه.
له ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه 18ی ڕێبه‌ندان، چین به‌رده‌وام زیاترین هه‌نارده‌ی بۆ ئیران هه‌بووه. له‌م ڕۆژه‌دا 61 ملیۆن و 841 هه‌زار و 816 دۆلار کاڵای هه‌نارده‌ی ئێران کردووه.
هه‌ر له ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه‌دا له ئیماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی به ڕێژه‌ی 12 ملیۆن و 588 هه‌زار و 415 دۆلار کاڵا هاورده‌ی ئێران کراوه و پله‌ی دووه‌می هه‌بووه.
هه‌روه‌ها له وڵاتی برازیل له‌م ڕۆژه‌دا به ڕێژه‌ی 10 ملیۆن و 99 هه‌زار و 679 دۆلار کاڵا هاتووه‌ته ئێران و پله‌ی سێهه‌می بۆ خۆی مسۆگه‌ر کردووه.
له ڕۆژی دووشه‌ممه 19ی ڕێبه‌ندان چین به‌رده‌وام له پله‌ی یه‌که‌مدا ناوی هاتووه، له‌م ڕۆژه‌دا 36 ملیۆن و 818 هه‌زار و 187 دۆلار کاڵا هه‌نارده‌ی ئێران کراوه.
کۆریای باشور به هه‌نارده‌کردنی 24 ملیۆن و 422 هه‌زار و 452 دۆلار کاڵا پله‌ی دووه‌می هه‌بووه و وڵاتی هیندستان به ڕێژه‌ی 10 ملیۆن و 582 هه‌زار و 688 دۆلار کاڵای هه‌نارده‌کراو پله‌ی سێهه‌می ڕۆژی 19ی ڕێبه‌ندانی به ناوی خۆوه تۆمار کردووه.
له ڕۆژی سێ شه‌ممه 20ی ڕێبه‌ندان له وڵاتی چین به ڕێژه‌ی 42 ملیۆن و 631 هه‌زار و 55 دۆلار، کاڵا هاتووه‌ته ئێران و وه‌ک وڵاتی یه‌که‌م له‌و ڕیزبه‌ندییه‌دا به‌رده‌وام ناوی ده‌بینرێت.
له‌م ڕۆژه‌دا وڵاتی ئیتالیا به بڕی 17 ملیۆن و 556 هه‌زار و 998 دۆلار کاڵای هه‌نارده‌کراو بۆ ئێران، پله‌ی دووه‌می له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا مسۆگه‌ر کردووه.
هه‌ر له‌م ڕۆژه‌دا له کۆریای باشور به بڕی 16 ملیۆن و 513 هه‌زار و 178 دۆلار کاڵا و شمه‌ک هاتووه‌ته ئێران و پله‌ی سێهه‌می ئه‌و وڵاتانه‌ی هه‌یه که زیاترین کاڵایان هه‌نارده‌ی وڵاتی ئێران کردووه.