جام کوردی:
گه‌مارۆکانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ئه‌ورووپا بۆ سزادانی ئێران به ئامانجی گۆڕانکاری له سیاسه‌تی ئه‌م وڵاته، زیانی به خه‌ڵکی ئاساییش گه‌یاندووه. له ئێستادا گه‌مارۆکان هه‌ڵگیراون. Cnn له ڕاپۆرتێکدا دان به هه‌ل و مه‌رجێکی گه‌شبینانه له ئێران ده‌نێت و ده‌ڵێت که ئێرانییه‌کان شانازی به وڵاته‌که‌یان ده‌که‌ن و بیر له په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی و ده‌رفه‌تی زیاتر ده‌که‌نه‌وه. له درێژه‌دا تێڕوانینی خه‌ڵکی تاران له شه‌قامه‌کان، شوێنه ئیدارییه‌کان و ته‌نانه‌ت لای وه‌رزشوانانی خلیسکانی تاوتوێ ده‌کرێت.
فیته‌رێک:
ناسر نهورۆززاده له داهاتوو و له‌وه‌ی که ده‌بێته هۆی دابین کردنی هه‌لی کاری زیاتر بۆ ئێرانییه‌کان، هه‌ست به خۆشحاڵی ده‌کات. ” دۆخه‌که به تایبه‌ت بۆ گه‌نجان به‌ره‌و باشتربوون ده‌ڕوات، ئێمه ده‌رفه‌تی زۆرمان هه‌یه که ده‌توانێت ئه‌رووپییه‌کان و بیانییه‌کان ڕاکێش بکات”. ناوبراو پێی وایه که گه‌مارۆکان کاریگه‌رییان هه‌بووه به‌ڵام نه‌ک به ڕاده‌یه‌کی هه‌ره زۆر. ” ئه‌وان له‌وه‌دا سه‌رنه‌که‌وتن که ژیانی ئێمه بوه‌ستێنن “. ناوبراو به شانازییه‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که به هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان، پێویسته چی هه‌نارده بکرێت، وتی: دڵۆڤانی ئێرانییه‌کان “.
خوێندکارێک:
شه‌بنه‌م شاڕه‌زایی له کاتێکدا که له پشووه‌کانی زانکۆ سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی تارانی کردبوو بۆ وه‌رزشی خلیسکانی، باس له ئه‌گه‌ره‌کانی نوێ ده‌کات: ” ژیانی خه‌ڵک ئاسانتر ده‌بێت، کاڵا و شمه‌ک هه‌رزانتر ده‌بن و ئێمه ده‌ستمان به هه‌موو شتێک ده‌گات “. ڕه‌نگه ناوبراو بیر له ده‌رفه‌ته‌کانی خۆی بکاته‌وه. کاتێک که پرسیارم لێکرد که له ئه‌مریکا چیی خۆش ده‌وێت، وتی: ” زانکۆکانی ئه‌و وڵاته له ئاستێکی هه‌ره به‌رزدان و خوێندن له‌و زانکۆیانه ئاسانه، ئه‌ڵبه‌ت فلێمهکانیشی “.
چالاکێکی بواری چاپه‌مه‌نییه‌کان:
سادق سه‌میعی سه‌باره‌ت به هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان وتی: ” که‌شێکی نوێ دابین کراوه، به‌ڵام من گومانم هه‌یه که بتوانین ئه‌م دۆخه به‌ره‌و واقیعی ئابوری ببه‌ین “. سه‌میعی ده‌ڵێت که گه‌مارۆکان کاریگه‌ری نه‌رێنییان له سه‌ر بارودۆخی دارایی، نه‌ختێنه‌یی و په‌یوه‌ندییه‌کان هه‌بووه. سه‌باره‌ت به کاریگه‌ری گه‌مارۆکان له سه‌ر خۆیشی، ده‌ڵێت: ” ئێمه به هۆی گه‌مارۆکانه‌وه ده‌رفه‌ت و داهاتی زۆرمان له ده‌ست چووه “. پێش بینی ئه‌وه‌شی کرد که بارودۆخه‌که به‌ره‌و گۆڕانکاری ده‌ڕوات به‌ڵام نه به خێرایی. ” بێ گومان ئێران ده‌بێته هێزێکی گه‌وره‌ی ناوچه‌که له سه‌رجه‌م بواره‌کاندا، ڕه‌نگه پێنج ساڵ کاتی پێویست بێت “.
ژه‌نیارێک:
عه‌لی حه‌یاتی که له بازاڕدا گیتار لێده‌دات، پێشوازی له هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان ده‌کات. ” گه‌مارۆکان کاریگه‌رییان له سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی من هه‌بووه، به‌ڵام من هه‌مان کار ده‌که‌م که پێش گه‌مارۆکانیش ئه‌نجامم ده‌دا “. کاتێک که پرسیاری ئه‌وه‌م لێکرد چی ئه‌مریکای خۆش ده‌وێت، وتی: ” مۆسیقای بلۆز و ڕه‌ش پێسته‌کان “. ناوبراو هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ده‌دا که سه‌باره‌ت به جۆن کێری و باراک ئۆباما پرسیار بکات و ئه‌وه‌ی که به چه هۆکارێک ڕێکه‌وتنی ناوه‌کییان جێبه‌جێ کرد، ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ی که بوو به هۆی هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ و سزا ئابورییه‌کانی سه‌ر ئێران.
به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیایه‌ک:
هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان ژیانی بۆ ڕه‌زا عه‌ره‌بیان، دامه‌زرێنه‌ری کۆمپانیای شه‌یپوور زۆر ئاسانتر کردووه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که له‌م دۆخه‌دا سیسته‌می پێدانی پاره که بۆ بازاڕی ئۆنلاینی ناوبراو گرنگی هه‌یه، ئاسانتر ده‌بێت. ناوبراو ده‌ڵێت به هاتنی گه‌مارۆکان، بانگه‌شه و ڕێکلامی گوگڵ پچڕا و زۆربه‌ی ماڵپه‌ڕه گه‌وره‌کان بازرگانییان له گه‌ڵ تاران په‌کخست. به تێڕوانینی ناوبراو له ئێستادا دۆخه‌که گۆڕاوه و ” ئازادی ئۆنلاینی زیاترمان هه‌یه “. عه‌ره‌بیان له وه‌ڵامی تایبه‌تمه‌ندی خوازراوی له ئه‌مریکا، هه‌ندێک بیری کرده‌وه و وتی: ” چالاکییه‌کانی ئه‌وان سنوردار نییه و به دوای ئیش و کاری گه‌وره‌دا ده‌ڕۆن. ئه‌وان ئامانجی گه‌وره‌یان هه‌یه “.
شیرینی فرۆشێک:
فه‌رزانه نه‌زه‌ری که‌شه‌که به شێوازێکی دیکه ده‌بینێت که ده‌توانێت ده‌ستی به کاڵا و به‌رهه‌می زیاتری وڵاتانی جیهان بگات، به تایبه‌ت که‌ره‌سته و ئامرازی تایبه‌ت به کاره‌که‌ی که له ئه‌مریکا هه‌یه و ده‌توانێت که‌ڵکیان لێ وه‌ربگرێت. ناوبراو خوازیاری ئه‌وه‌یه که جیهان له کلتور و میواندارێتی ئێرانییه‌کان چێژ وه‌ربگرن و کۆتایی گه‌مارۆکان ده‌سپێکی ئه‌م ڕێگایه ده‌بێت. ده‌ڵێت: ” من له ڕاستیدا ده‌مه‌وێت که په‌یوه‌ندی به‌هێزمان له گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتاندا هه‌بێت. ئێمه ده‌توانین کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ین “.
نووسه‌ر: فردریک پلیتگن / سه‌رچاوه: cnn
وه‌رگێڕان: جام کوردی