بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوری مالیکی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی کە لە بەرامبەر هەر هەوڵێک بۆ گەڕانەوەی بەعسییەکان بۆ عێراق هەڵوێستی توندمان دەبێت.
ناوبراو هۆشداریی دایە بەعسییەکان و وتی: ئەگەر بەعسییەکان بیانەوێت کێشە بۆ عێراقییەکان بخوڵقێنن یان ویستی گەڕانەوە و ڕێکخستنەوەی بەعس بدەن، ڕوبەڕوی توڕەیی گەورەی گەلی عێراق دەبنەوە، ئێمە هیچ کات موڵەتی ئەم گەڕانەوەیە نادەین و دەستوور بە ڕوونی لە سەر هەڵوەشانەوە و ڕەتکردنەوەی حیزبی بەعس قسەی کردووە.
لێدوانەکەی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کاردانەوەیەکە لە بەرامبەر چاوپێکەوتنەکەی کەناڵی عەرەبیەی سعوودی لە گەڵ ڕەغدی کچی سەدام دیکتاتۆری پێشووی عێراق./.