بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەو پەیامەدا هاتووە کە مەرجی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە ڕێکەوتنی ناوەکی ئەوەیە کە سەرجەم گەمارۆکانی ئەمریکا هەڵبگیرێت و بە کردەوە ئەمەش تاقیبکرێتەوە.
پێشتر ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایانگەیاندبوو کە ئەو لایەنەی مافی دیاریکردنی مەرجی بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی هەیە، ئێرانە ……. و ئەم مەرجەشمان دیاری کرد و وتمان و هیچ کەسیش لێی پاشگەز نابێتەوە، و ئەو مەرجەش ئەوەیە کە ئەگەر دەیانەوێت ئێران بۆ بەڵێنەکانی لە ڕێکەوتنی ناوەکی بگەڕێتەوە، دەبێت ئەمریکا سەرجەم سزا و گەمارۆکانی هەڵبوەشێنێتەوە، ئەویش نەک تەنیا بە لێدوان و لە سەر کاغەز بەڵکوو بە کردەوە دەبێت بسەلمێندرێت و ئێمەش پاش تاقیکردنەوە بۆمان ڕوون ببێتەوە، ئەو کات ئێمەش بۆ بەڵێنەکانمان لە ڕێکەوتنی ناوەکی دەگەڕێینەوە، ئەمە سیاسەتی نەگۆڕی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و سەرجەم بەرپرسانی باڵاش کۆدەنگییان لە سەری هەیە و لەم سیاسەتەش پاشگەز نابینەوە./.