بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە پەیامەکەی نەسرووڵا ڕەشنودی بۆ مامۆستا عەلی باپیر هاتووە:
بسم اللە الرحمن الرحیم
بەڕێز جەنابی مامۆستا عەلی باپیر
بە بۆنەی بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی کۆنگرەی چوارەم و هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەک ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانی عێراق پیرۆزبایی لە خۆتان و لایەنگرانتان و خەڵکی بەشەرەف و موسڵمانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەم.
هیوادارم بە یارمەتی خودای گەورە سەرکەوتنی بەڕێزتان، یەکڕیزی و یەکگرتوویی نێوان حیزب و لایەنەکان، بنبڕکردنی تیرۆریزم و گەشە و بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی کۆمەڵی ئیسلامی و هەرێمی کوردستان لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرجەم بوارەکاندا ببینین.
نەسرووڵا ڕەشنودی
سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر./.