بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بارکیندۆ وتی: چەندین هۆکاری گرنگ لە بازاڕی نەوتدا دەبینرێت کە ئەمساڵ بە باشتربوونی دۆخی بازاڕ گەشبین بین، ئەمساڵ پاش ئەو کێشەیە کە بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بینرا و نرخی نەوت و ڕێژەی خواست لە سەر کڕینی دابەزی، باشتربوونی دۆخەکە دەبینین.
بارکیندۆ لە هەمان کاتدا جەختیکردەوە کە سەرەڕای ئەم گەشبینییە هێشتا چەندین کێشە لە بەردەم بازاڕی نەوتدا دەبینرێت.
ناوبراو بە بێ ئەوەی کە ئاماژە بەم کێشانە بدات، وتی: لە داهاتوویەکی نزیکدا ئاسۆیەکی گەش بۆ بەرزبوونەوەی بەکارهێنانی نەوتی خاو نابینرێت./.