جام کوردی:
وته‌یه‌کی کۆن و مێژوویی کوردی ده‌ڵێت: ” کوردان هیچ دۆستێکیان به‌ده‌ر له شاخه‌کان نییه”. له ماوه‌ی چه‌ندین سه‌ده‌ی ڕابردوو، خه‌ڵکی کورد، ئێش و ئازاری زۆریان له کێبه‌ڕکێی وڵاتانی زلهێز به‌رکه‌وتووه که له‌وان وه‌ک ئامرازی پێکدادان و ئاڵۆزییه‌کانی ناوچه‌که که‌ڵکیان گرتووه. کوردان بۆ ڕێگری له چه‌وسانه‌وه، چه‌ندین جار به‌ره‌و ناوچه‌کانی ده‌ر له کۆنترۆڵی حکومه‌ت په‌نایان بردووه. ئه‌م په‌نابردنه‌ش که به زۆرینه به‌ره‌و شاخه‌کان بووه، بابه‌تێکی گرنگه و ڕۆڵی دیاریکه‌ری ده‌بێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، سه‌رهه‌ڵدانی داعش ده‌توانێت هۆکاری هێورکردنه‌وه‌ی ناکۆکییه حیزبییه‌کانی نێوان کوردان بێت و هه‌روه‌ها یارمه‌تیده‌ری ڕه‌وتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بێت. هه‌ڕه‌شه‌کانی داعش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که کوردانی تورکیا، عێراق و سوریا ناکۆکییه‌کانیان به‌لاوه بنێن. گرنگترین و به‌رچاوترین نموونه بۆ ئه‌مه‌ش له ساڵی 2014 ڕووی داوه، ئه‌و کاته‌ی که هێزه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بۆ پشتیوانی له کوردانی سوریا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، خاکی کوردستانی تورکیایان تێپه‌ڕاند.
ئه‌م چالاکییه به هۆی ئاستی که‌م وێنه‌ی هاوکاری دوو سه‌رکرده‌ی کورد و ڕکابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی نیشتمانی کوردستان بوو به جێی سه‌رسوڕمانی چاودێران. مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و عه‌بدووڵا ئۆجالان سه‌رۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان. بارزانی و ئۆجالان ساڵانێکی زۆر له پێناو ستراتیژی گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی نیشتمانی کوردان، پێکه‌وه له کێبه‌ڕکێدابوون و هه‌ندێک کات ئه‌مه‌ش پێکدادانی هێزه‌کانیانی به دواوه بووه.
چالاکی کۆبانێ ته‌نیا یه‌ک نموونه له هاوکارییه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشه. له عێراق، هێزه‌کانی سه‌ر به بارزانی و تاڵه‌بانی له‌م پێناوه‌دا هاوکاری ده‌که‌ن و پێکه‌وه شه‌ڕی داعش ده‌که‌ن. له ناوچه‌یه‌کی دیکه ئه‌وان به هاوکاری هێزه‌کانی په‌که‌که به‌رده‌وامییان به شه‌ڕی تیرۆریستان داوه. هه‌رێمی کوردستان باوه‌شی بۆ ئاواره‌کانی کوردی سوریا کرده‌وه و کوردانی سوریا و تورکیاش بۆ پاراستنی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان یارمه‌تییان به هێزه‌کانی هه‌رێم گه‌یاندووه. به‌ده‌ر له‌مه‌ش ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ناوه‌ندێکی په‌یوه‌ندیی به مه‌به‌ستی دابین کردنی هه‌ماهه‌نگی نێوان لایه‌نه کوردییه‌کان له عێراق کردووه‌ته‌وه.
سه‌رکه‌وتنه سه‌ربازییه‌کان له عێراق و سوریا ده‌سکه‌وتنی سه‌ربه‌خۆیی ئاسانتر کردووه. له عێراق، به‌غدا له لایه‌ن داعشه‌وه گه‌مارۆ دراوه و نه‌بوونی سه‌رچاوه‌کان ئه‌وانی وا لێکردووه که به ناچاری دان به سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستاندا بنێن. له سوریا، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حکومه‌تی ناوه‌ند ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی به کوردان داوه که ناوچه‌کانی ژێر کۆنترۆڵی خۆیان به‌ڕێوه ببه‌ن.
کوردانی تورکیا به پێچه‌وانه‌ی کوردانی سوریا و عێراق پێشکه‌وتنی به‌رچاویان له‌م بواره‌دا نه‌بووه. ئه‌نکه‌ره به‌راورد به دیمه‌شق و به‌غدا ده‌سه‌ڵاتی زۆری هه‌یه و زیاتر کۆنتڕۆڵی ناوچه کوردییه‌کانی کردووه. له میانه‌ی شه‌ڕی دژ به داعش، ئه‌نکه‌ره و په‌که‌که سه‌ر له نوێ ده‌ستیان بۆ چه‌ک بردووه و حکومه‌تی تورکیا ڕایگه‌یاندووه که په‌که‌که خزمه‌ت به داعش ده‌کات. ئاڵۆزییه تائیفییه‌کان له سه‌ر ئاستی وڵات گه‌شه‌ی سه‌ندووه و هه‌ست و ئیحساسی خه‌ڵک به‌رامبه‌ر به ناسیۆنالیزمی کوردی به شێوازێکی به‌رچاو ڕووی له دابه‌زین کردووه.
داعش له ڕێگای هاوکاری نێوان کوردان، یارمه‌تیده‌ری ئه‌وان بۆ پێکهێنانی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ بووه. به‌ده‌ر له‌وه‌ی که ڕاگه‌یاندنی ئه‌م سه‌ربه‌خۆییه که‌ی ڕوو ده‌دات، چه‌ندین به‌ربه‌ست له‌م ڕێگایه‌دا بوونی هه‌یه. یه‌که‌م، ناکۆکییه ناوخۆییه‌کان به‌رده‌وام به‌ربه‌ستێکی گه‌وره‌یه. ئه‌م پرسه به تایبه‌ت له نێوان کوردانی وڵاتانی دیکه کێشه‌ی لێ ده‌که‌وێته‌وه، له نێوان کوردانی سه‌ر به بارزانی له عێراق و هاوپه‌یمانه‌کانی ئۆجالان له تورکیا و سوریا.
دووه‌م، کوردان بۆ ئه‌ندامبوون له سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی پێویستیان به‌وه هه‌یه له لایه‌ن وڵاتانی دیکه‌وه به فه‌رمی بناسرێن. ئه‌وان پێویستیان به خێرخوازێکی بیانی هه‌یه، به‌ڵام له ناوچه‌یه‌کدا که وڵاتانی زلهێز له په‌ره‌سه‌ندنی ناکۆکی و ململانێ تائیفییه‌کان نیگه‌رانن، ئه‌مه هه‌نگاوێکی ئه‌سته‌م ده‌بێت.
سێهه‌م، کوردان پێویستیان به سوپایه‌ک ده‌بێت، به بێ سوپایه‌کی ڕاسته‌قینه گرنگ نییه که هێزه کوردییه‌کان چه‌نده ئازا و لێهاتوون و یان چه‌نده یارمه‌تی و مه‌شقی سه‌ربازییان له لایه‌ن وڵاتانی دیکه‌وه پێ ده‌گات.
به بۆچوونی داعش، نه‌خشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌سکرده و بووه‌ته هۆی دابه‌شکردنی دانیشتووانی ناوچه‌که و ئه‌وان سکاڵایان سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته هه‌یه. ئه‌وان خه‌لافه‌ته‌که‌ی خۆیان به پێچه‌وانه‌ی ڕێکه‌وتنی سایکس – پیکۆ که ڕێکه‌وتنێکی نهێنی نێوان فه‌رانسه و به‌ریتانیا له ساڵی 1916 و بۆ داڕشتنی سنوره‌کانی ئێستا بووه، پێکهێناوه.
به‌ڵام داعش له گۆڕینی ژئۆپۆلیتیکی ناوچه‌که قازانجی نابێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که له ئاکامدا له ناو ده‌برێن یان گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تییان به‌سه‌ردا دێت. براوه‌ی یه‌که‌م ئه‌و لایه‌نه ده‌بێت که له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له په‌یوه‌ندیدا بێت و له قه‌یرانه‌کانی ئێستا له پێناو مسۆگه‌ربوونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی که‌ڵک وه‌ربگرێت. کوردان به باشی ئه‌مه ده‌زانن. ئه‌گه‌ر ئه‌وان به باشی هه‌ڵسووکه‌وت بکه‌ن، ده‌توانن وڵاتی خۆیان پێک بێنن.
نووسه‌ران: ئه‌جمه‌ن بۆزچی و نیکۆلاس بورۆز
سه‌رچاوه: نه‌شناڵ ئینته‌رست
وه‌رگێڕان: جام کوردی