جام کوردی:
ئه‌و کاته‌ی که شی جین پینگ، سه‌رۆک کۆماری چین له ماوه‌ی پێشوودا سه‌ردانی دوو ڕکابه‌ری ناوچه‌یی، واته عه‌ره‌بستان و ئێرانی کرد، به‌شێکی زۆری سه‌رکرده‌کانی جیهان توانای ئه‌م کاره‌یان نه‌بوو. سه‌عوودییه‌کان که‌سایه‌تییه‌کی ئایینی شێعه‌یان له سێداره‌دا و ئێرانییه‌کان له کاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر به‌م کرده‌وه‌یه، باڵوێزخانه‌ی ڕیازیان سووتاند، به‌ڵام له هه‌ل و مه‌رجێکی وه‌هادا شی سه‌ردانه‌که‌ی به مه‌به‌ستی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کان به سه‌رکه‌وتوویی ئه‌نجام دا.
سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک کۆماری چین که به یه‌که‌م سه‌ردانی بۆ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوو داده‌نرێت، چه‌ندین به‌رژه‌وه‌ندی هه‌بووه. ناوبراو ساڵی ڕابردوو سه‌ردانه‌که‌ی به هۆی شه‌ڕی عه‌ره‌بستان و حه‌وسییه‌کانی یه‌مه‌ن هه‌ڵوه‌شانده‌وه و سه‌ردانی ئه‌مجاره‌ی هاوکات له گه‌ڵ هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ ئابورییه‌کانی سه‌ر ئێران بوو. مه‌ترسی سه‌ردانی وه‌ها له میانه‌ی ئاڵۆزییه‌کانی ڕیاز – تاران نه‌بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که شی گومان له سه‌ر ئامانجه‌کانی بکات. ناوبراو هه‌وڵ ده‌دات پێگه‌ی چین له جیهان به‌رزتر بکاته‌وه.
جین پینگ یه‌که‌م ڕێبه‌ری جیهان بوو که پاش جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی له نێوان ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی 1+5 سه‌ردانی تارانی کرد. ئه‌م سه‌ردانه پاش هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان، بوو به هۆی دابین کردنی ده‌رفه‌تێک بۆ په‌کین تا سه‌باره‌ت به ڕێکه‌وتنه‌کانی داهاتوو دانوستان بکات.
به‌رژه‌وه‌ندییه ئابورییه‌کانی چین له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له کاتێکدایه که وڵاتانی ئه‌ورووپی به درێژایی مێژوو له‌م ناوچه‌یه‌دا خاوه‌ن پێگه و ده‌ستڕۆیشتوویی بوون. سوریا ژێرده‌سته‌ی فه‌رانسه بووه، به‌ریتانیا کاریگه‌ریی له سه‌ر عه‌ره‌بستان بووه و ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له ده‌یه‌ی 1950 ده‌ستێوه‌ردانی له ئێران هه‌بووه و به سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی 1979 ئه‌م دوو وڵاته بوون به دوژمنی یه‌کدی. چین که وڵاتێکی لاواز و سه‌رقاڵی کێشه ناوخۆییه‌کانی خۆی بوو، له سه‌رجه‌م ئه‌م گۆڕانکارییانه‌دا به‌شداری نه‌بووه.
به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نابێت که چین هه‌میشه له گۆڕانکارییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به دوور بووه. چین یه‌کێک له گرنگترینی ئه‌و وڵاتانه بووه که له سه‌رده‌می شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان عێراق و ئێران، چه‌ک و پێداویستی سه‌ربازیی بۆ تاران دابین ده‌کرد، له‌و کاته‌شدا ئه‌مریکا و وڵاتانی ئه‌ورووپی، گه‌مارۆی سه‌ربازییان به سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندبوو.
به‌ڵام له‌م دۆخه‌دا، چین جه‌ختی له سه‌ر کڕین و فرۆشتن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و یاری له گه‌ڵ تاران و ڕیاز سه‌باره‌ت به ڕێکه‌وتنه نه‌وتییه‌کان کردووه‌ته‌وه. چین چاودێری داعش ده‌کات به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ش پێی خۆش نییه له قه‌یرانی سوریا ڕاسته‌وخۆ ده‌ستێوه‌ردانی هه‌بێت. لی شائۆشیان جێگری پێشووی دامه‌زراوه‌ی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی هاوچه‌رخی چین ده‌ڵێت: ” ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گۆڕستانی وڵاتانی زلهێزه. بۆ چین گرنگ نییه که له داهاتوودا کێ ده‌بێته سه‌رۆک کۆماری سوریا، ئێمه که‌سێکمان ده‌وێت که ئاسایش و سه‌قامگیری بۆ ئه‌م وڵاته بگه‌ڕێنێته‌وه.
شی سه‌ردانه‌که‌ی له عه‌ره‌بستانه‌وه وه‌ک گه‌وره‌ترین دابینکاری نه‌وتی وڵاته‌که‌ی ده‌ستپێکرد. عه‌ره‌بستان به به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی فرۆشتنی نه‌وت به چین، نیازی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی دابه‌زینی ئاستی کڕینی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکای هه‌یه ، ئه‌ڵبه‌ت به هۆی دابه‌زینی ڕێژه‌ی گه‌شه‌ی ئابوری چین، ده‌سخستنی ئه‌م ئامانجه زۆر ئه‌سته‌مه. سه‌رۆک کۆمار شی هاوڕێ له گه‌ڵ مه‌لیک سه‌لمان پاشای عه‌ره‌بستان پاڵاوگه‌ی یاسرۆفی به سه‌ر کرده‌وه که به گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی سه‌رمایه‌گوزاری چین له عه‌ره‌بستان داده‌نرێت.
سه‌رۆک کۆماری چین له میسر له گه‌ڵ سیسی پیاوه سه‌ربازییه به‌هێزه‌که که کۆتایی به شۆڕشه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌بی هێنا، کۆبووه. ئه‌زموونێک که وڵاتی چینیش لێی ده‌ترسێت. چین به بڕی یه‌ک ملیار دۆلار له بانکی ناوه‌ندی میسر سه‌رمایه‌گوزاری کردووه و 700 ملیۆن دۆلاریشی وه‌ک قه‌رزی بانکی داوه‌ته بانکی نیشتمانی حکومی میسر.
ئێران گرنگترین ئامانجی سه‌ردانه‌کانی شی بووه. ناوبراو له گه‌ڵ هاتنی له بابه‌تێکدا که له ڕۆژنامه‌ی ئێران بڵاو کرایه‌وه، پێویستی زیندووکردنه‌وه‌ی ڕێگای ئهبرێشهمی دووپات کرده‌وه و ڕه‌زامه‌ندی له سه‌ر ئه‌وه ده‌ربڕی که ئێران ببێته ئه‌ندام له ڕێکخراوی هاریکاری شانگهای که گرووپێکی به‌هێزی ناوچه‌ییه.
له سه‌رده‌می گه‌مارۆ نه‌وتییه‌کانی ئێران له لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، چین یه‌ک له‌و وڵاتانه بووه که موڵه‌تی هاورده‌کردنی نه‌وتی ئێرانی پێ درابوو و له ئێستادا به هه‌ڵگرتنی ئه‌و گه‌مارۆیانه ده‌یه‌وێت له ڕیزی یه‌که‌می کڕیارانی نه‌وتی ئه‌م وڵاته بێت، له هه‌مان کاتدا په‌کین به نیازه بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ سه‌باره‌ت به کڕین و فرۆشتنی پێداویستی سه‌ربازی له گه‌ڵ ئێران له په‌یوه‌ندیدا بێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ئێران ده‌یه‌وێت له نێوان سه‌رمایه‌گوزاری وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئاسیایی هاوسه‌نگی بپارێزێت. له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک کۆماری ئێران بۆ دوو وڵاتی ئه‌ورووپی ئیتالیا و فه‌رانسه چه‌ندین گرێبه‌ست له گه‌ڵ کۆمپانیاکانی تۆتاڵ، پیژۆ سیترۆئن و ئێرباس واژۆ کران.
نووسه‌ر: جین پرڵز / سه‌رچاوه: نیۆیۆرک تایمز
وه‌رگێڕان: جام کوردی