بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاگەێندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە کە لەو هێرشەدا لە ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کەسێک کوژراوە و 5 ی دیکە بریندار بوون و لە ناو شاری هەولێریش 3 کەسی دیکە بریندار بوون و بەدەر لەمەش زیانی مادی بە چەند ماڵ و شوێنێکی بازرگانی گەیشتووە.
لە درێژەی ئەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە بە هەماهەنگی لە گەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان شوێنی هەڵدانی ڕۆکێتەکان ئاشکرا کراوە کە لە رێگای ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا و لە نێوان گوێر و هەولێردا بووە./.