بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەدر زیادی لە وتووێژی لە گەڵ کەناڵی العهد وتی: گرتەی ڤیدیۆیی تەواو لە بەردەستدایە کە پیشان دەدات ئەمریکا بە فڕۆکە و کۆپتەر ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی داعش دێنێتە خاکی عێراق، کاتێک ئەو گرتە ڤیدیۆییانە بە دەستی ئێمە گەیشت لە لێژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان تاوتوێمان کرد و داوامان لە فەرماندە باڵا ئەمنییەکانیش کرد بە پێی ئەو بەڵگانە مامەڵە لە گەڵ دۆخەکەدا بکەن.
ناوبراو وتی: یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی عێراق ئەمەی پشتڕاست کردەوە و وتی کە بۆ ئێمە ڕوون بووەتەوە کە فڕۆکە ئەمریکییەکان ئەندامانی داعش بۆ ناوچە جیاجیاکانی عێراق دەگوازنەوە.
بە وتەی ئەم ئەندامەی پەرلەمانی عێراق، ئەو فەرماندە باڵایە لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە بۆ هیچ هەنگاوێکی کرداریتان لە بەرامبەر جموجوڵەکانی ئەمریکا نییە، وتی کە ئێمە تەنیا دۆخەکە دەبینین و هیچ هێز و ئیرادەیەکمان لەم بوارەدا نییە.
بەدر زیادی وتی کە ناوی فەرماندە ئەمنییەکان ئاشکرا ناکەین کە هەر لە سەردەمی سەرۆکایەتی حەیدر عەبادی تا ئێستا بەردەوام باسیان لەم پیلانەی ئەمریکا کردووە.
ناوبراو تەنیا ئاماژەی بەوەدا کە چەند کەسێک لەو فەرماندانە سەردەمێک وەزیریش بوون./.