بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بێرنی ساندرز لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕەخنەی لە نادادپەروەری کۆمەڵایەتی لە ئەمریکا گرتووە.
ناوبراو لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە: ئەمە قبووڵکراو نییە کە لە ئێستادا زۆربەی دەوڵەمەندەکان دەوڵەمەندتر دەبن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە خێزانی کرێکارەکان هەوڵی دابینکردنی بژێوی ژیانی خۆیان دەدەن، ئێمە ئەو ئابورییەمان دەوێت کە بۆ هەمووان بێت نەک ژمارەیەکی کەم.
ساندرز لە پەیامەکەیدا هەندێک ئاماری خستووەتەڕوو و ڕایگەیاندووە کە 140 ملیۆن ئەمریکی لە ڕیزی کەم داهەتاکاندان و 92 ملیۆن کەسیش تێچووە داراییەکانیان بۆ دابین ناکرێت.
بە وتەی ساندرز، 50 ملیۆن ئەمریکی توانای دابینکردنی خۆراکی خۆیان نییە و 40 ملیۆنیش مەترسی ئەوەیان لە سەرە کە بێ خانوو بمێننەوە.
بە پێی ئەو ئامارەش، 650 دەوڵەمەندی ئەمریکی یەک ترلیۆن دۆلار دەوڵەمەندتر بوون./.