بەڵام جێگای خۆیەتی باسێک لە جەمسەری ئەولاش بکەین کە سپی پێست و قژکاڵەکانی ئەورووپییە. ئایا ناڵێن ئەوان بەنیازن زنجیرەی ئازایەتی و قارەمانیەتیمان لە سەر بکەن و بە شەڕکەری ئازا نیشانمان بدەن؟
تۆ بڵێی ئەمە ببێتە ڕاستی؟
ئەی کە شتی وا ڕوو نادات و نایبینین، لەملا و لەولاش ئەوە دەبیسین کە خەڵکی هەژار لەم کوردستانە دڵیان بەو ئەگەر و قسانە خۆش کردووە.
بەداخەوە کە کورد چەند خەیاڵ پڵاو و خۆش باوەڕە.
باشە مەگەر دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا کوردی بە شەڕکەری ئازا ناو نەبرد؟
ئاخر بۆ ناپرسین مەگەر هیلاری کلینتۆن خۆی لە لوتکەی دەسەڵاتدا نەبوو؟
یان ئەوەتە کە وڵاتانی ڕۆژئاوا کورد و کوردستانیان کردووەتە تاقیگەیەکی بەردەوامی چەک و مووشەک و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان و ئەزموونی نەشتەرگەری و درووستکردنی فیلمەکانیان.
کە بە ڕاستی جێی گومان و پرسیارە و تەنیا دادۆشینی سەروەت و سامانی ئەم وڵاتەیە کە خاوەنی یەدەکێکی زۆری نەوتە و ساڵانە بە هۆی جوڵاندنی دۆزی کورد و دەیان گرێبەستی بازرگانی و تراژدیا بەشێکی ئەبەنەوە و هێشتا لە ڕۆژانی تەنگانەشدا پاڵپشتی لێناکەن و کورد بە قوتابییە بچووکەکەی خۆیان قبووڵ ناکەن.
حوسێن نەجمەدین