بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوە میدیاییەکانی ئەفغانستان ڕایانگەیاندووە کە مەلا هەیبەتووڵا سەرکردەی تاڵیبان لە گەڵ مەلا موتیعووڵا بەرپرسی هەواڵگری و حافز عەبدولمەجید بەرپرسی دارایی ئەم گرووپە لە تەقینەوەیەک لە پاکستاندا کوژراون.
ڕۆژنامەی کاتژمێر 8 ی ئەفغانستان بڵاویکردووەتەوە کە تەقینەوەکە چەند مانگ بەر لە ئێستا لە خانوویەکی پارێزراو سەر بە حافز عەبدولمەجید لە ناوچەی چالو باوری شاری کوێتە ڕوویداوە.
سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە کە سەرکردەی تاڵیبان و بەرپرسی هەواڵگری ئەو گرووپە لە تەقینەوەکەدا کوژراون و بەرپرسی دارایی تاڵیبان چەند ڕۆژ دواتر لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سوپای پاکستان گیانی لە دەست داوە.
هێشتا تاڵیبان بە فەرمی ئەم هەواڵەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.
پێشتریش بە هەمان شێوە هەواڵی مردنی سەرکردەی تاڵیبان بڵاو بووەتەوە./.