جام کوردی:
ژنان له سه‌دا 45ی هێزه چه‌کداره‌کانی کورد له سوریا له پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش پێک دێنن.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماڵپه‌ڕی yjc یان یانه‌ی په‌یامنێرانی گه‌نج ئاماژه‌ی به وته‌کانی نه‌سرین عه‌بدووڵا فه‌رمانده‌یه‌کی یه‌کینه‌کانی پاراستنی ژنان ypj داوه که ڕایگه‌یاندووه: ژنان له سه‌دا 45ی هێزه چه‌کداره‌کانی کوردی سوریا پێک دێنن و له کرده‌وه چه‌کدارییه‌کانی دژ به گرووپی تیرۆریستی داعش به‌شدارییان هه‌یه و ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش به‌ره‌و زیاتربوون ده‌ڕوات.
ناوبراو ڕایگه‌یاندووه: ژیان به ته‌نیا له کرده‌وه سه‌ربازییه‌کاندا نابینرێت و بواری کۆمه‌ڵایه‌تی، مه‌ده‌نی و یاساییشی هه‌یه. پێویسته ژنان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که مافی ڕه‌وای خۆیان له سه‌رجه‌م بواره‌کاندا داوا بکه‌ن.
ئه‌گه‌رچی یه‌کینه‌کانی ژێر فه‌رمانده‌یی نه‌سرین عه‌بدووڵا، دژ به داعشییه‌کان به‌شدارییان هه‌یه، به‌ڵام هه‌وڵی ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ن تێڕوانینی کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و گۆڕانکاری ببه‌ن که هێز و پێگه‌ی ژنان له به‌رچاو بگرن.