بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا بۆ گەنجان وتی”: پابەندم بە ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان بەڵام دەبێت کەمتر پشت بە دامەزراندن ببەسترێت لە کەرتی گشتی و هەوڵ بدەین هەلی کار و دەستەبەری کار بڕەخسێنرێت.
ناوبراو وتی: پرۆژەی دیجیتاڵکردنی کوردستان لە حکومەتەوە دەستیپێکردووە و ئێستاش لە دارایی گشتی هەرێم بە هەمان شێوە جێبەجێ دەکرێت.
بارزانی جەختیکردەوە کە نابێت بۆشایی نێوان گەنجان و حکومەت بەردەوام بێت./.