بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاوی لیمۆ کە مادە دژە ئۆکسید و ڤیتامین C تێدایە خانەکانی لەش دەپارێزێت و هەروەها بە هۆی مادەی Flavonoidەوە سوڕی خوێن چالاک دەکات و بەرگری لەش بەهێز دەکات.
ڤیتامین C ی ناو لیمۆ کە دەوڵەمەندە بە مادەی کۆلاجین، دەموچاو نەرم و شێدار دەکات لەگەڵ نەمانی پەڵە و زیپکە، لەکاتێکدا قژیش بەهێز دەکات.
پێداویستییەکان:
شەکر: 250 گرام
ئاوی لیمۆ: نیوەی پەرداخێک
گوڵاو: چارەکە پەرداخێک
ئاو: سێ پەرداخ و نیو
چۆنیەتی درووستکردنی:
یەکەم:
ئاوی لیمۆکە لە گەڵ شەکر و گوڵاوەکە تێکەڵ دەکەین
دووەم: دواتر ئەو سێ پەرداخ و نیوە ئاوەکەش زیاد دەکەی پێی
سوودەکانی ئەم خواردنەوە:
خواردنەوەی كوپێك شەربەتی لیمۆ ڕۆژانە یارمەتی دابەزاندنی كێشی زیادە دەدات ،لەبەر ئەوەی بڕێكی باش پەكتینی تێدایە.
یارمەتی چالاككردنی كاری گەدە دەدات و هەرسكردن ئاسان دەكات.
پارێزگاری لە ڕێژەی ترشتێتی ناو جەستە دەكات، بەمەش كۆئەندامی بەرگری لەش بەهێزدەكات و ڕێگری لە توشبوون بە نەخۆشییەكان دەكات.
بڕی پێویست ڤیتامین سی بە جەستە دەبەخشێت و جەستە لە ژەهر پاكدەكاتەوە.
باشتر وایە بڕێكی كەم شەكر لە ناو شەربەتی لیمۆدا بتوێنرێتەوە ئینجا بخورێتەوە بۆ ئەوەی زیان بەگەدە نەگات./.