بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کیانوش جیهانپور وتەبێژی ڕێکخراوی خۆراک و دەرمان لە وەزارەتی تەندرووستی ئێران ڕایگەیاندووە کە دووەم بەشی ڤاکسێنی سپۆتنیک ڤی کە 100 هەزار دۆزی ئەو ڤاکسێنە لە خۆ دەگرێت چەند ڕۆژ زووتر لە وادەی دیاریکراو گەیشتووەتە تاران.
ناوبراو وتی بڕیارە فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندرووستی بە تایبەت ئەوانەی کە لە بەرەی یەکەمی شەڕی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنان، بەم ڤاکسێنە بکوترێن./.