جام کوردی:
به تێپه‌ڕبوونی زیاتر له یه‌ک ساڵ و نیو به سه‌ر ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی ئاماده‌بوونی داعش له ئه‌فغانستان و په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ندێک له چالاکییه‌کانی داعش به درێژایی ساڵی 2015 وه‌ک کرده‌وه‌ی توندووتیژی دژ به خه‌ڵک و هێزه ئه‌منییه‌کان و بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ندێک ڕاپۆرت سه‌باره‌ت به پێکدادانی خوێناوی له گه‌ڵ تاڵیبان، هێشتا سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی پێکهێنانی داعش و داهاتووی له ئه‌فغانستان هه‌ندێک پرسیاری جیدی له ئارادایه.
له‌م پێناوه‌دا، ڕه‌نگه گرنگترین پرسیار ئه‌وه بێت که جوغرافیای ئه‌فغانستان له چوارچێوه‌ی پلانه درێژخایه‌نه‌کان و داڕشتنی ستراتیژی په‌ره‌پێدانی ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی داعش چه پێگه و گرنگییه‌کی ده‌بێت؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره، سه‌ره‌تا پێویست به لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌کات که شووناس و داڕشتنی ئامانجه‌کانی داعش ڕوون بکرێته‌وه. سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ئاماژه به‌م خاڵانه ده‌ده‌ین:
1)داعش ده‌ره‌نجامی بۆشایی ده‌سه‌ڵات و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سیسته‌می هه‌ندێک وڵاتی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته به تایبه‌ت له سوریا و عێراق. ئه‌م بۆشاییه له سێ به‌شی سیاسی، ئه‌منی و سه‌ربازی له ژێر لاوازبوونی حکومه‌ته‌کان، ده‌رکه‌وته‌کانی بێداری ئیسلامی و گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق و ئه‌فغانستانه.
2)داعش له بیرۆکه‌ی مێژوویی هه‌ندێک له کۆمه‌ڵگای سه‌له‌فی لایه‌نگرانی سوننه بۆ زیندووکردنه‌وه‌ی خه‌ڵافه‌ت له سه‌رده‌می مۆدڕنیزم که‌ڵک وه‌رده‌گرێت.
3)داعش له چه‌شنێک زیانی ده‌روون ناسی کۆمه‌ڵگای ئیسلامی یان موسڵمانان سه‌رمایه‌گوزاری کردووه و ئه‌مه‌ش له ژێر کاریگه‌ری ده‌ستێوه‌ردان، داگیرکاری، سووکایه‌تی و سه‌رکووت کردنی کۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵات له لایه‌ن هێزه چه‌وسێنه‌ره‌کانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌فرایه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه که هه‌ستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه به تایبه‌ت له نێو چینی گه‌نجی ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه‌دا به‌هێزتر بکات.
4)داعش ده‌ره‌نجامی به‌ڕێوه‌بردنی تیرۆریزمی نوێ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی له لایه‌ن ڕۆژئاوا به تایبه‌ت ئه‌مریکایه له پاش 11ی سپتمبێری ساڵی 2001. له ڕاستیدا، دزه‌ی ده‌زگاکانی زانیاری و هه‌واڵگری ڕۆژئاوا بۆ ناو گرووپه تیرۆریستییه‌کان به تایبه‌ت قاعیده و هه‌وڵدان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ڕه‌وتی ئاڵۆزی و بشێوه له ناوچه‌که له ڕیزی ستراتیژی وڵاتانی ڕۆژئاوایه و هه‌ر ئه‌مه‌ش له پێکهێنانی داعش کاریگه‌ری زۆری هه‌بووه.
5)داعش له دوو کێشه‌ی سه‌ره‌کی ناوچه‌که که‌ڵک وه‌رده‌گرێت و بۆ به‌رده‌وامبوونی خۆی په‌ره‌یان پێ ده‌دات: یه‌که‌م، ناکۆکییه تائیفی و مه‌زهه‌بییه‌کان که له نێوان شێعه و سوننه خۆنوێنی ده‌کات.
دووه‌م، پێکهاته‌ی حکومه‌ته‌کانی ناوچه‌که و سنوره ده‌سکرده‌کانی نێوانیان. به‌م هۆیه‌وه، داعش حکومه‌ته‌کانی ئێستای ناوچه‌که به ده‌ره‌نجامی ڕێکه‌وتننامه‌ی سایکس – پیکۆ ده‌زانێت و ڕه‌تی کردووه‌ته‌وه.
هه‌ر بۆیه داعش وه‌ک قاعیده نییه که به ته‌نیا شه‌ڕی پارتیزانی وه‌ک ستراتیژی خۆی دابنێت، به‌ڵکوو داگیرکاری و کۆنتڕۆڵ کردنی ناوچه‌کان له گرنگترین بنه‌ماکانی شه‌ڕی ئه‌م گرووپه‌یه. به‌ڵام له پرسی په‌ره‌پێدانی ناوچه‌کان له لایه‌ن داعشه‌وه، ئه‌م خاڵانه جێی گرنگی و بایه‌خن:
1)خه‌لافه‌تی داعش له ئێستادا له سه‌ر جوغرافیای ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕاوه‌ستاوه. ئه‌گه‌رچی سه‌باره‌ت به نه‌خشه‌ی ڕاگه‌ێندراوی داعش، جوغرافیای خه‌لافه‌ت له ڕۆژئاوا تا ئسپانیا و له ڕۆژهه‌ڵات تا چین و ته‌نانه‌ت هیندستان وه‌ک یه‌کێک له به‌شه‌کانی خه‌لافه‌ت پێناسه کردووه.
2)داعش بۆ ڕاکێشانی هێزی مرۆڤی خۆی له قۆناغی یه‌که‌م له سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕاوه‌ستا بوو، به‌ڵام له ئێستادا به‌ره‌و هه‌ندێک ناوچه‌ی دیکه وه‌ک سین کیانگ، قه‌فقاز، ئه‌فغانستان و ئاسیای ناوه‌ڕاست په‌ره‌ی به چالاکییه‌کانی داوه.
3)داعش به ئارامی به‌ره‌و ئه‌و ئاسته ده‌ڕوات که ببێته کاراکته‌رێکی درێژخایه‌نی ناوچه‌که. به‌شێک له‌م هه‌نگاوه له ڕێگای پێکهێنانی تۆڕه جیاوازه‌کان و دابین کردنی په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ گرووپه ته‌کفیری و تائیفییه‌کانی دیکه ده‌بێت. به‌م شێوه‌یه داعش هه‌ل و مه‌رجێک دابین ده‌کات که کاریگه‌ری به‌رچاوی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌بێت.
4)داعش بۆ به‌ره‌وپێشچوونی پلانی کۆتایی خۆی له یه‌کگرتنه‌وه‌ی پاکستان، ئه‌فغانستان و تاڵیبان وه‌ک سوپایه‌که‌ی یه‌کگرتوو ستراتیژێکی وه‌ها په‌یره‌و ده‌کات که له‌م ستراتیژه‌دا داواش له قاعیده ده‌کرێت بۆ پێکهێنانی خه‌لافه‌تێکی یه‌کگرتووی ئیسلامی به‌شدارییان بکات.
به پێی ئه‌م خاڵانه‌ی که ئاماژه‌ی پێدراوه، پێده‌چێت ئه‌فغانستان بۆ داعش، ئامانجێکی ستراتژیک نییه، به‌ڵکوو ئامانجی داعش داگیرکردنی به‌شێک له خاکی ئه‌فغانستانه وه‌ک پێگه‌ی دووه‌می ده‌سه‌ڵات و له‌و ڕێگاشه‌وه خه‌ون به سنوره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران، ئاسیای ناوه‌ڕاست (ڕووسیا) و سین کیانگی چین ده‌بینێت. هه‌ربۆیه بڵاوبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی داعش له ئه‌فغانستان ڕه‌نگه به مانای درێژه‌پێدانی خه‌لافه‌تی ئه‌وان بۆ ئه‌م وڵاته نه‌بێت، به‌ڵکوو ئه‌م وڵاته وه‌ک سه‌کۆیه‌کی په‌ڕینه‌وه له ستراتیژه‌کانی داعش و لایه‌نگره‌کانی داده‌نرێت.
له ڕاستیدا، له ستراتیژی داعش، خه‌لافه‌تی ئیسلامی له جوغرافیایه‌کی به‌ربڵاو و تایبه‌تدا پێناسه ده‌کرێت. داعشی ئه‌فغانستان له ئێستادا به یه‌کێک له لقه‌کانی ناوچه‌یی و ده‌ره‌کی داعش داده‌نرێت که سه‌رکرده‌که‌ی به‌یعه‌تی به داعش داوه. له‌م پێناوه‌دا داعش ڕایگه‌یاندووه که به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی خه‌لافه‌تی ئیسلامی، خۆراسانی گه‌وره‌یه. خۆراسانی گه‌وره له ئاسیای ناوه‌ڕاست ده‌ست پێ ده‌کات و به‌شێک له چین، ئه‌فغانستان، ئێران، پاکستان و باکوری هیندستان له خۆ ده‌گرێت. ئه‌م ناوچانه له مێژووی سه‌رده‌می عه‌باسییه‌کان و ئۆمه‌وییه‌کان به خه‌لافه‌تی ڕۆژهه‌ڵات ده‌ناسران. ئه‌م ناوچانه بریتین له: یه‌که‌م، ناوچه‌ی باکوری ڕۆژهه‌ڵات که هاوسنوره له گه‌ڵ ناوچه‌ی دۆڵی فه‌رغانه، ویلایه‌تی سینگ کیانگی چین و ئاسیای ناوه‌ڕاست (وڵاتانی تاجیکستان، ئۆزبه‌کستان و قڕقیزستان و …).
ناوچه‌ی دووه‌م، فه‌ڕا، هێلمه‌ند و باشوری ئه‌فغانستان (که هاوسنوره له گه‌ڵ ئێران) له خۆ ده‌گرێت، هه‌ر بۆیه داعش هه‌وڵ ده‌دات که به سه‌ر ناوچه‌ی هێلمه‌ند زاڵ بێت که له سه‌دا 90ی ته‌ریاکی ئه‌فغانستان لێره‌وه دابین ده‌کرێت. له ڕاستیدا ئه‌م ناوچه‌یه ده‌توانێت سه‌رچاوه‌ی داهاتی گه‌وره بۆ ئه‌م گرووپه بێت، هه‌ر بۆیه ئه‌م ناوچه‌یه به ناوچه‌یه‌کی ستراتژیک بۆ داعش داده‌نرێت.
به‌شی سێهه‌م، ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و نێوان سنوره‌کانی پاکستان و ویلایه‌ته‌کانی خوست و نورستانی ئه‌فغانستانه که ناوچه‌که‌ی شاخاوییه و به ناوچه‌ی وه‌زیرستانی باکوره‌وه گرێ دراوه. له‌م ناوچه‌یه گرووپه خۆجێییه‌کان، تاڵیبان، قاعیده و گرووپه‌کانی دیکه‌ی وه‌ک ئۆیغوره‌کان، ئۆزبه‌که‌کان، تاجیکه‌کان و هه‌ندێک گرووپی ژێرده‌سه‌ڵاتی قاعیده بوونیان هه‌یه.
نووسه‌ر: نه‌وزه‌ر شه‌فیعی، وته‌بێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی ئێران
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی دیپلۆماسی ئێرانی
وه‌رگێڕان: جام کوردی