بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فالح فەیاز لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەزگای دادی ئێران وتی: ڕێوڕەسمی برایانی خوێنی جەختکردنەوەیە لە سەر پەیوەندی بەهێزی نێوان هەر دوو گەلی عێراق و ئێران بە تایبەت لە هەلومەرجێکدا کە هێزە دەرەکییەکان دەیانەوێت پەیوەندییەکانی ناوچەکە بە پێی سیاسەتی ستەمکارانە و بەرژەوەندییەکانی خۆیان بێت بەڵام ئێمەی عێراقی بە ئیرادەی خۆمان دۆستەکانمان دەستنیشان دەکەین.
ناوبراو وتی: شەهید قاسم سولێمانی بە شەهیدی عێراق دەزانین و پەیوەندییەکانمان لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بەهێز و مێژووییە و دۆستایەتی بووەتە هۆکاری یەکڕیزی ئێمە./.