بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە پیلانگێڕی و گەمارۆ بەردەوامەکانی ئەمریکا لە سەردەمی سەرۆکایەتی دوناڵد ترەمپ، وتی: هێشتا هیچ نیازپاکییەک بە ئیدارەی نوێ ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جۆبایدنەوە نابینرێت.
سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئەڵبەت ئەمریکییەکان قسەیان گۆڕاوە بەڵام بە کردەوە لە هەمان سەردەمی سەرۆکایەتی دوناڵد ترەمپدان.
ڕۆحانی وتی: شەڕی ئابوری لە دژی گەلی ئێران شکستی هێناوە و پێویستە ئیدارەی نوێی ئەمریکا لە سیاسەتەکانی ئەو تیرۆریستە گەورە بگەڕێتەوە کە وڵاتەکەیی لە سەر ئاستی جیهان و تەنانەت لە ناوخۆی ئەمریکاش تووشی ئابڕوچوونێکی زۆر کرد./.