جام کوردی:
شاره‌زایه‌کی کاروباری نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به پێشنیاری ئاماده‌بوونی هزار که‌س له هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا و به‌ریتانیا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له لیبیا، وتی: پاش ئه‌وه‌ی که به‌هاری عه‌ره‌بی له ناوچه‌که ڕووی دا، ئه‌مریکییه‌کان به‌و ده‌ره‌نجامه گه‌یشتن که له هاوکێشه‌کانی ناوچه‌که‌دا تووشی هه‌ڵه بوونه‌ته‌وه و پاشان هیلاری کلینتۆن دانی به‌م هه‌ڵانه‌دا نا. ناوبراو ڕایگه‌یاندبوو، ئاسانتر وابوو له گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که ده‌سه‌ڵاتیان به ده‌سته‌وه بوو وتووێژ بکه‌ین و هه‌ل و مه‌رجه‌که به ئاراسته‌یه‌کدا ببه‌ین که له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌دا بێت.
عه‌لی بیگدڵی وتی: ڕووداوه‌کانی باکوری ئه‌فریقا به هیچ شێوازێک پێش بینی نه‌ده‌کران. ته‌نانه‌ت له تونس، که‌س پێش بینی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌کرد پاش شۆڕش، سکۆلاره‌کان بێنه سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات. له لیبیا که دوو حکومه‌ت هه‌یه و بۆشایی ده‌سه‌ڵاتی ڕێکخراوه‌یی هه‌ستی پێ ده‌کرێت، دۆخه‌که به‌م شێوه‌یه بووه. به شێوازێک که ئه‌مریکییه‌کان له به‌دیهاتنی ئه‌م دۆخه‌دا کاریگه‌رییان هه‌بووه و ده‌ره‌نجامه‌کانی ئه‌م ئاڵۆزییه‌ش هێشتا له سه‌ر شانه‌کانی ئه‌وانه‌وه قورسایی ده‌کات، هه‌ر بۆیه ئه‌وان به ناچاری ده‌بێت بارودۆخه‌که به‌ره‌و گۆڕانکاری و چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌کان ببه‌ن و ئه‌گه‌ر کار به ناردنی هێزی سه‌ربازی بگات بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه که بارودۆخی لیبیا زۆر ئاڵۆزتر بووه و جێی نیگه‌رانی جیدییه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئۆباما به چه‌ندین جار ڕێگریی له ناردنی هێزی سه‌ربازی وشکانی بۆ ئه‌م وڵاته کردووه.
ئه‌م مامۆستایه‌ی زانکۆکانی ئێران به ئاماژه به‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر گه‌ڵاڵه‌ی ناردنی هێزه‌کانی ئه‌مریکا و به‌ریتانیا ببێته کردار، هێماکانی مه‌ترسی داعش له سه‌ر باکوری ئه‌فریقا ڕوونتر ده‌بێته‌وه، ڕاشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر پێی سه‌ربازه‌کانی واشنتن و له‌نده‌ن بگاته لیبیا، بێ گومان باکوری ئه‌فریقا ده‌بێته پێگه‌یه‌کی به‌هێز و نوێی داعش.
ناوبراو وتی: له‌م پرۆسه‌یه‌دا نابێت سه‌رچاوه‌کانی نه‌وت له لیبیا باسی لێ نه‌کرێت که بێ گومان ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م دوو هێزه‌یه.
بیگدڵی له وه‌ڵامی پرسیارێک سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئایا ئاماده‌بوونی داعش له لیبیا نابێته هۆی شه‌پۆلی دووه‌می کۆچکردن بۆ ئه‌ورووپا، ڕوونیکرده‌وه: بابه‌تی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه که داعش بووه‌ته دیارده‌یه‌کی جیهانی و به ته‌نیا پرسی ئاماده‌بوونی ئه‌ندامه‌کانی له هه‌ندێک پارێزگای عێراق و سوریا له ئارادا نییه و ئاستی چالاکییه‌کانیان له‌م دوو وڵاته‌وه بۆ ناوچه جیاجیاکانی جیهان په‌ره‌ی سه‌ندووه و هه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه ببێته کێشه‌یه‌کی گه‌وره و پێویستی به ئیراده‌یه‌کی به‌هێز و پلانێکی گشتگیری جیهانی هه‌یه.
ناوبراو وتی: یه‌کێک له هۆکاره‌کانی زاڵبوونی ئه‌م دۆخه له جیهان، هه‌ژاری و نه‌بوونی داهاته. به‌و مانایه که ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زۆرینه‌ی هه‌ژار و که‌مینه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند بووه‌ته هۆی خوڵقاندنی ئه‌م دۆخه و ده‌توانین به یه‌کێک له هۆکاره‌کانی سه‌رهه‌ڵدان و چالاکی داعش له جیهان ته‌نانه‌ت له ئه‌ورووپاش ناوی ببه‌ین.
ئه‌م شاره‌زایه‌ی کاروباری نێوده‌وڵه‌تی له کۆتاییدا وتی: وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕایانده‌گه‌یاند که داعش ناگاته لیبیا و به ئاشکرا نکۆڵییان له‌م بابه‌ته ده‌کرد. ده‌توانین بڵێین که هاوشێوه‌ی شه‌پۆلی یه‌که‌می په‌نابه‌ران پێویسته له چاوه‌ڕوانی شه‌پۆلی دووه‌می ئه‌م دیارده کۆمه‌ڵایه‌تییه‌دا بین و ئه‌مجاره‌ش ئه‌ورووپا زیاتر ده‌که‌وێته به‌ر کاریگه‌ری و مه‌ترسییه‌کانی کۆچ کردن و هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی به‌رپرسانی وڵاتانی ئه‌ورووپی. هۆکاری ئه‌م کێشانه و ته‌نانه‌ت ئه‌و گرفتانه‌ش که له ئێستا و داهاتووش هه‌ڕه‌شه له سه‌ر ئه‌ورووپا ده‌کات بۆ کرده‌وه‌ی وڵاتانی ناوچه‌ی که‌نداوی فارس و لایه‌نگری وڵاتانی ڕۆژئاوا له‌وان ده‌گه‌ڕێته‌وه.