بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید نمەکی بە ئاماژە بە هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا وتی: لەم قەیرانە دژوارە جیهانییەدا سەرکەوتووانە هەوڵی ئەوەماندا کە هەموو پێداویستییەکان سەرەڕای بوونی گەمارۆ زاڵمانەکانی ئەمریکا دابین بکەین.
ناوبراو وتی: وەبەرهێنانی زۆرمان لە بواری دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو هەبووە.
وەزیری تەندرووستی ئێران وتی: لە ئێستادا ئێران وەبەرهێنەری ڤاکسێنی کۆرۆنایە و تا سێ مانگی داهاتوو دەبینە یەکێک لە جەمسەرە گرنگەکانی ئەم ڤاکسێنە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
نمەکی ڕایگەیاند کە ئێران دەبێتە هەناردەکاری ڤاکسێنی کۆرۆنا بۆ وڵاتانی دیکەی جیهان./.